ناڕەزایەتییە نێونەتەوەییەکان دژی فاشیزمی قەیوم زیاتر دەبن

شارەوانی جولەمێرگی دەم پارتی کە لەلایەن قەیومەوە دەستی بەسەرداگیرا، لە گۆڕەپانە نێونەتەوەییەکان ناڕەزایەتی توندی لێ کەوتەوە.

ناڕەزایەتییەکان دژی دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی محەمەد سدیق ئاکیش و دانانی قەیوم بەردەوامە.

لەم بارەیەوە، سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرانی ئیسپانیا و سویسرا و ئەڵمانیا و هۆڵەندا ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

ناچۆ سانچێز ئامۆر: ئەمە پێشێلکردنی ئیرادەی گەلە

ڕاپۆرتدەری تورکیای یەکێتی ئەوروپا، ناچۆ سانچێز ئامۆر گوتی: "دانانی قەیومی هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر ڕێسا دیموکراتیکەکان و پێشێلکردنی ئیرادەی گەلە. ئەمە ڕێگەی بۆ حکومەتی تورکیا نەهێشتەوە بۆ ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا".

ماکس لوکس: شەرمەزاری دەکەم

سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی تورکیا-ئەڵمانیا و ئەندامی پارتی سەوز، ماکس لوکاس ڕایگەیاند دانانی قەیوم ڕێکارێکی دیموکراتیک نییە، گوتی: "ئەم کارە شەرمەزار دەکەم. ئێمە لەگەڵ محەمەد سدیق ئاکیش دەبین. لەگەڵ هەموو دیموکراتیخوازەکانی تورکیا دەبین".

ئۆزلەم ئەلەڤ دەمیرەل: نابێت ئەم ناهەقییەی دەوڵەت قبووڵ بکرێت

ئەندامی فراکسیۆنی چەپی پەرلەمانی ئەوروپا ئۆزلەم ئەلەڤ دەمیرەل ڕایگەیاند دیسان ئەردۆگان ڕێزی لە ئیرادەی گەلی کورد و ئەنجامی هەڵبژاردن نەگرت، گوتی: " نابێت ئەم ناهەقییەی دەوڵەت قبووڵ بکرێت"

کاتی پیری: قەیوم دیموکراسی نییە

ئەندامی پارتی چەپی سەوزی پەرلەمانی هۆڵەندا کاتی پیری لەسەر هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ ڕایگەیاند دانانی قەیوم دیموکراسی نییە، ئەردۆگان تا ئەوکاتە باوەڕی بە دیموکراسیە لە هەڵبژاردن براوە بێت، گوتی: "گەلی جولەمێرگ محەمەد سدیق ئاکیشی هەڵبژارد، گرتنی و دانانی قەیوم لە شوێنی، دیموکراسی نییە".

باستا: ئەمە مەترسییە بۆ سەر ئۆپۆزیسیۆن و دیموکراسی

پارتی ئیکۆلۆژیکی پارتی چەپی سویسرای بازل ستارک ئەڵتەرناتیڤ (باستا! ئەڵتەرناتیڤی بەهێزی بازل) لەسەر هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەم کارەی ئاکەپە-مەهەپە دەربڕی و گوتی: "ئەمە مەترسییە بۆ سەر هەموو پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان و دیموکراسی".

فلاخ: دانانی زۆرەملێیە

نووسەر ئانجا فلاخ ئاماژەی بەوە کرد دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ، دانانێکی زۆرەملێیە و دژی ئیرادەی هەڵبژاردنە.

هەروەها لای خۆیەوە نوسەر مارتن گلاسناپ دوورخستنەوەی محەمەد سدیق ئاکیش و دانانی قەیومی شەرمەزار کرد.