نەبەدەهە: لەدژی پیلانگێڕی بەرخۆدان بکەین و سەربکەوین
نەبەدەهە: پێویستە لە هەموو جێگایەک لەدژی پیلانگێڕی، ئاگری بەرخۆدان فراوان بکەین، بەرنامە و پلانی شۆڕشی یەکگرتوو بە سەرکەوتویی جێبەجێ بکەین.
نەبەدەهە: پێویستە لە هەموو جێگایەک لەدژی پیلانگێڕی، ئاگری بەرخۆدان فراوان بکەین، بەرنامە و پلانی شۆڕشی یەکگرتوو بە سەرکەوتویی جێبەجێ بکەین.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزوتنەوەی شۆرشگێری یەکگرتووی گەلان (نەبەدەهە)' لەبارەی پیلانگێڕی نێدەوڵەتی ١٥ی شوبات راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا، بەڕێزەوە یادی شەهیدە فیداییەکان کرایەوە کە بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان تاریک بکەن' شەهید بوون و بەڵێن دوبارەکرایەوە کە بە سەرکەوتنی شۆڕشی یەکگرتوو،خاوەنداری لە یادەوەری شەهیدان دەکەن.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوکرا، "بەرخۆدان لە هەر کوێ بێت، هیوا، بڕوا و عەقڵیەت دەخوڵقێنێت. بەرخۆدان لە چیاکان تا شارەکان، خاوەنداریکردن لە ئیرادەی مرۆڤایەتی، گەورەترین وڵامە لەدژی هەوڵە تاریک و پیلانگێڕیەکان. لەدژی پیلانگێڕیەکە کە لە مانگی شوباتدا نوێکراوەتەوە، پێویستە ئێمە لە هەموو جێگایەک ئاگری بەرخۆدان گەش بکەین، پلان و بەرنامەی شۆرشی یەکگرتوو جێبەجێ بکەین. لەدژی هێرش و پیلانگێڕی دوژمن لەسەر بناغەی دروشمی 'فاشیزم تێکدەشکێنین، ئازاد دەبین' بەرخۆدان بکەین و سەردەکەوین. کاتی ئەوە هاتووە کە لە دۆخی پاراستن بێینە دەرەوە و لە بەرانبەر فاشیزم، لە بەرانبەر دوژمن بوەستینەوە و هێرش بکەین و ئازادی خۆمان بەدەست بهێنین. لەسەر ئەم بناغەیە، ئێمە بانگەوازیمان ئاڕاستەی هێزە شۆڕشگێرەکان، ژنان، رەنجدەران. گوندنشینان، خوێندکاران، تێکۆشەرانی ماف و شەرەفی مرۆڤایەتی دەکەین، رێکخستن و تێکۆشانمان گەورە بکەنەوە."
ف.ق