نووسەر یونان پیلاواکی: بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان دەبێت بەرخۆدانمان گەورە بکەین

نووسەری یۆنان دەسپۆ پیلاواکی، وتی: "دەبێت لە هەموو کاتێک زیاتر بەرخۆدانمان گەورە بکەین. لەبەر ئەوەی تا عەبدوڵڵا ئۆجالان ئازاد نەبێت، هیچ کام لە ئێمە ئازاد نابین".

شاعیر و نووسەری یۆنانی دەسپۆ پیلاواکی پشتیوانی لە هەنگاوی 'ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی کێشەی کورد'ی کرد.

دەسپۆ پیلاواکی دەستنیشانی کرد کە لە سایەی تیۆفیلۆس جۆرجیادیسەوە ڕاستی گەلی کورد و کوردستانی ناسیوە و وتی: "من لە یۆنان خوێندکاری زانکۆ بووم، دواتر چووم بۆ قوبرس، لە قوبرس چاوم بە تیۆفیلۆس جۆرجیادیس کەوت، تیۆفیلۆس لەسەر کوردستان زۆر شتی باس کرد، من گەلێکم  ناسی کە لەبەرامبەر ئەو چارەنووسەی کە بۆی دانراوە بێدەنگ نەبووە و سەرھەلدانی کردووە، ڕێبەرێکم ناسی کە بۆ ئازادی ئەو تێکۆشان دەکەن".

'عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازادی گەل بۆ خۆی دەکارت بە بنەما'

دەسپۆ پیلاواکی وتی: "لە سەرەتای نەوەدەکاندا کورد و تەڤگەری ئازادی کوردم ناسی، لەو کاتەدا هاوسەرگیریم کردبوو و منداڵم بوو، ئەگەر منداڵم نەبووایە منیش بەشداری تەڤگەری ئازادی دەبووم و دەچوم بۆ شاخ و شەڕم دەکرد، ڕەنگە من ئەمەم نەکردبێت، بەڵام بە درێژایی تەمەنم ھەمیشە بۆ کورد تێکۆشانم کردووە.

خۆزگە ڕێبەرێکی وەک عەبدوڵا ئۆجالانمان هەبوایە. ئێستا جەنگی جیهانی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات. لە ڕاستیدا ئەمە شەڕێکەی ئایدۆلۆژییە، بەڵام ئایدۆلۆژیای عەبدوڵڵا ئۆجالان لە پێشە. نموونەیەکی برچاوی ئەمەش شۆڕشی ڕۆژئاوایە. ئەمەش بە ڕوونی ھۆکاری ئەوە دەردەخات کە بۆچی ئۆجەلان زیدانی کراوە.  لەبەرئەوەی ئایدۆلۆژیای عەبدوڵڵا ئۆجالان ئازادی گەل بۆ خۆی دەکات بە بنەما. بەڵام ئەم ئایدۆلۆژیایە لەگەل دەسەلاتداراندا ناگۆنجێت. لە جیهاندا کەسم نەبینیوە وەک عەبدوڵڵا ئۆجالان سیفەتەکانی ڕێبەرایەتی تێدا بێت. دەبێت لە هەموو کاتێک زیاتر بەرخۆدانمان گەورە بکەین. چونکە تا عەبدوڵڵا ئۆجالان ئازاد نەبێت هیچ کام لە ئێمە ئازاد نابین".