پارێزەر مەروە نوور دۆغان بە ٩ ساڵ سزادرا

پارێزەری سەندیکای پارێزەرانی ئامەد مەروە نوور دۆغان کە بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری ئیمراڵی، ڕەتیکردەوە بەشداری دۆزی دانیشتنی دادگا ببێت، بە بڕیاری زۆری زۆرداری دادگا برایە ژووری SEGBÎS. دۆغان بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' بڕیارەکەی دادگای شەرمەزارکرد.

پارێزەری سەندیکای پارێزەرانی ئامەد مەروە نوور دۆغان کە بە پاساوی ئەوەی وێنەی لەگەڵ ئەو گەریلایانەدا هەیە کە لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە بەرزایەکانی ناوچەی لجەی ئامەد گیانیان لەدەستدا. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دەستبەرسەرکرا و دواتر دەستگیرکرا. دانشتنی بڕیاری دۆزی دۆغان لە دادگای قورسی ئامەد ئەنجامدرا.

دۆغان کە لە گرتووخانەی ژنانی تارسوس ڕاگیرابوو، دوێنێ لە داخوازینامەیەکی نوسراوی دا و ڕیگەیاندبوو کە بەشداری دانیشتنی دادگا نابێت. دواتر دادگا بڕیاریدا بە زۆری زۆرداری دۆغان ببنە دادگا و  لە سەر سیستەمی دەنگ و ڕەنگ (SEGBÎS) بەشداری دانشتنەکەی پێبکرێت. لەسەر بنەمای ئەم بڕیارەی دادگا ئەمرۆ بەزرۆی زۆرداری دۆغان هێنرایە ژووری SEGBÎS.

دۆغان لە دادگایکردنەکەدا بە ڕۆحێکی بەرزی کوردانەوە بە زمانی کوردی قسەیکرد و گوتی لەبەر گۆشەگیری سەخستی سەر ڕێبەری گەلی کورد ئامادە نیە بەشداری دانیشتنی دادگا ببێت. دۆغان ئاماژەی بەوەدا هیچ بڕیارێکی نادادپەروەرانەی دادگا قبوڵ ناکا و وتی: "گۆشەگیری سەختی سەر بەڕێز ئۆجالان شەرمەزارد دەکەم و جێگەی قبوڵکردن نیە. هەر لەبەر ئەمەشە نەمویست بەشداری دادنیشتنی دادگا ببم. بەڵام بەزۆری زۆرداری منیان هێناوەتە ئێرە، من ئەمە قبوڵناکەم."

دادوەر دەیویست سزای دۆغان ببڕێتەوە. بۆیە پارێزەرانی دۆغان هەڵوێستیان پیشاندا و وتیان ئەمە قبوڵکراو نیە کە موکیلەکەیان بە زۆری زۆرداری هێنراوەتە ژوری SEGBÎS و ئەمەش پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە.

دادگا بە بانگەشەی "ئەندامێتی ڕێکخستن" ماوەی ٩ ساڵ سزایی زیندانیکردنی بۆ دۆغان بڕیەوە. بڕیار درا سزاکە جێبەجێبکرێت.

دۆغان بە وتنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بڕیارەکەی دادگای شەرمەزارکرد.