پارێزەران بەمەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان داواکاریان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان عەبدوڵا ئۆجالان ببینن، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کردەوە.
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان عەبدوڵا ئۆجالان ببینن، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کردەوە.
رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی داخراو بە ئاسایشی بەرزی جۆری ئێفی ئیمراڵی زیندانییە، ٣٩ مانگە بەهیچ جۆرێک هەواڵ و زانیاری لەبارەیەوە بەردەست نییە. پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ببینن سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
سەرلێدانەکە لەلایەن پاڕێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە سوزان ئاکیپا، ئیبراهیم بیلمەز، عەمران ئەمەکچی و جەنگیز یورەکلی ئەنجامدرا. پارێزەرانیش بۆ دیدار لەگەڵ موەکیلەکانیانی دیکەیان لە ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی هەمان داواکارییان پێشکەش کرد.
هـ . ب