پارێزەران جارێکی تر داوایان کرد کە بچن بۆ ئیمرالی

نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆببنەوە، داواکاراییان پێشکەش بە داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.

لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ڕێزان ساریجا، ڕازیە ئۆزتورک، فایک ئۆزگور ئەرۆڵ و مەزڵوم دینچ، بەمەبەستی بینینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لەژێر گۆشەگیرییەکی رەهادایە، داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.

هەروەها پارێزەران بۆ بینینی زیندانیانی تری ئیمرالی عومەر خەیری کۆنار، حەملی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتی و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.

لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دەست نەکەوتووە.