پارێزەرانی دەمیرتاش لەدژی بڕیاری دادگە ناڕەزایەتییان نیشاندا

دادگەی بالای تورکیا سزای ٤ساڵ و ٨مانگ زیندانی بۆ هاوسەرۆکی پیشووی هەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش پەسەندکرد پاریزەران ناڕەزایەتییان نیشاندا.

ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە، ٢٦ـەمین دانیشتنی دادگای تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە ئیستەنبوڵ، لەسەر پێشکەشکردنی وتارێک لەلایەن سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە نەورۆزی ساڵی ٢٠١٣ـدا بەڕێوەچوو.

لەو دانیشتنەدا، دادگای تاوانەکانی دەوڵەتی تورک، سزای چوار ساڵ و هەشت مانگ زیندانی بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش-دا بڕییەوە و ئەمڕۆ دادگای باڵای دەوڵەتی تورک هەر هەمان سزای پەسەند کرد.

ک-ش