پۆلیس هێرشی کردە سەرچالاکی پشتگیری بوگازیچی لە ئەنکەرە

لە ئەنکەرە چالاکی پشتگیری لە بەرخۆدانی بوگازیچی بەڕێوەجوو، پۆلیس بە گازی بیبەر و گولەی پلاستیکی هێرشی کردە سەرچالاکوانان.

هێزی کەد و دیموکراسی لە ئەنکەرە بە ئامانجی پشتگیری لە خویندکارانی زانکۆی بوگازیچی کە لە دژی دامەزراندنی قەیومی ئاکەپە خۆپیشاندان ئەنجام دەدات،  ویستیان لە بەردەم شارەوانی چانکایێ ڕاگەیەنراوێک بدەن بە چاپەمەنییەکان.

گروپەکە کە ویستیان بە نووسراوەی " ئێمە بەسەربەرزییەوە سەر دەکەوین" ڕێپێوان بکەن، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە رێگریان لێکرا و ڕێگەی نەدا کە خۆپیشاندەران بچنە بەردەم شارەوانی. پۆلیس بە گازی بیبەر و گولەی پلاستیکی ڕێگەی خۆپیشاندەرانی ئاستەنگ کرد.

جەماوەر دوای ئەوەی کە بە کۆڵانەکاندا بڵاوەیان پێکرا لە نێوان ئەوان و پۆلیسدا تێکهەچوون هاتە ئارزاوە.

ک-ش