پەرلەمانتارێکی لیبی تورکیا تۆمەتباردەکات بە بۆردوومانکردنی ڕۆژئاوای تەرابلوس
پەرلەمانتارێکی ئەنجوومەنی لیبی لە شاری ئەلزاویە ڕایدەگەیەنێت، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە تورکییەکان ئەو ناوچانە بۆردوومان دەکەن کە هەبوونی هێزی تورکی لە وڵاتەکە ڕەتدەکەنەوە.
پەرلەمانتارێکی ئەنجوومەنی لیبی لە شاری ئەلزاویە ڕایدەگەیەنێت، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە تورکییەکان ئەو ناوچانە بۆردوومان دەکەن کە هەبوونی هێزی تورکی لە وڵاتەکە ڕەتدەکەنەوە.
هەندێک پێگەی ناوچەی سەیدە زەینەب لە شاری ئەلزاویە و بەندەری ئەلمایە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کرایەسەر، لەکاتێکدا کۆبوونەوە ئەمنییەکان لە تەرابلوسی پایتەخت بەردەوامە.
ناوچەی ئەبوسرە لە ئەلزاویە و بەندەری ئەلمایە لەو ناوچانەن کە دژی حکومەتی ماوە بەسەرچووی عەبدولحەمید دەبیبە دەوەستنەوە و مانەوەی لە سەرۆکایەتی وەزیران ڕەتدەکەنەوە، بڕوایان وایە، ئەم حکومەتە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێت.
ئەم بۆردوومانە هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەکانی «کۆمەڵەی کاروباری ئەمنی لەپێناو لیبیا» کە دەخوازێت بگاتە ڕێککەوتنێک لەپێناو یەکخستنی دامەزراوە سەربازییەکان، لەگەڵ فەراهەمکردنی میکانیزم و زەمینەکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی لە وڵاتەکەدا.
ف.ق