پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەدەست بەکار بوونی بەڕێوەبەری نوێی زیندانی کورکچولەر زیادی کردووە!

باوکی زیندانی نەخۆش، ئیسماعیل کارا، ڕایگەیاند کە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەگەڵ دەست بەکاربوونی بەڕێوەبەری نوێی زیندانی کورکچولەر زیادی کردووە و ڕایگەیاند کە لە زیندانەکاندا دەستبەسەر کەلوپەل و دۆسیەکانی زیندانییەکاندا دەگرن.

پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکاندا لە دژی زیندانیانی سیاسی ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە. یەکێک لەو زیندانانە زیندانی کورکچولەرە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ماف و شێوازی هەڵسوکەوت لەگەڵ زیندانییە نەخۆشەکان لەم زیندانەدا بە شێوەیەکی هەڕەمەکییە و بەردەوام پشکەنین و گەڕان لە ناو ژوورەکاندا دەکەن.

باوکی زیندانیی نەخۆش، ئیسماعیل کارا، بۆ ئاژانسی هەواڵی فۆرات قسەی کرد و ڕایگەیاند کوڕەکەی بۆ ماوەی ٣٠مانگە بۆ نەخۆشخانە نەنێردراوە بەهۆی سەپاندنی پشکنین و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ. هەروەها دەڵێت دەستیان بەسەر کتێب و نامەکانیدا گیراوە. بەگشتی ئاستەنگییەکان زیادی کردووە و دەرمان و پێویستیەکان ناگەیەندرێتە دەستی زیندانییەکان.

'وەزارەتی داد و بەڕێوەبەری زیندانەکان بەرپرسیارن'

کارا داوای کرد کە گوشارەکان لەسەر زیندانییەکان دەستبەجێ کۆتایی پێبێت و وتی: " ڕۆڵەکانمان بێکەس نین سکاڵا دەکەین لەبەر ئەوەی ڕۆڵەکانمان لە ژێر هەلومەرجێکی دڕندانەدا زیندانی دەکرێن. ئەوان ڕێگری لە چارەسەر و دەرمانەکانیان دەکەن، بەسەر ژوورەکانیاندا دەدەن، دەستبەسەر کتێبەکانیاندا دەگرن، وەزارەتی داد و بەڕێوەبەرایەتی زیندان بەرپرسیارن لە هەر شتێکی خراپ کە بەسەر ڕۆڵەکانماندا دێت."