ڕێپێوانی دیموکراسی: تا دەستبەسەرداگرتن کۆتایی دێت درێژە بە بەرخۆدانمان دەدەین!

ڕێپێوانی دیموکراسی دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بەردەوامە. لە ڕێپێوانەکەدا پەیامی "تا دەستبەسەرداگرتن کۆتایی دێت درێژە بە بەرخۆدانمان دەدەین. دەبێت هەر کەسێک ئەوەی لە توانایدا بێت بیکات" بڵاو کرایەوە.

بە پێشەنگایەتی ڕێکخستن و لایەنە سیاسییەکان، ١٣ی حوزەیران لە شاری جولەمێرگ دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی بە دروشمی "سەرۆکایەتی شارەوانی هی گەلن، ڕێگە بە داگیر کردنی نادەین". ڕێپێوانی دیموکراسی کە پێش ئەوەش دەستی پێکردووە، لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە. لە ناوچەی گەڤەر چالاکوانان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان. بەرەبەیانی لە بەردەم ناوەندی دەم پارتی شارەکە کۆبوونەوە. لە ڕێپێوانەکەدا، چیدەم کلیچگون ئوچار، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، پەرلەمانتاران و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی بەشدارییان لە گردبوونەوەکە کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "شارەوانی هی گەلە" و "بژی بەرخۆدانی جولەمێرگ" بەرزکرانەوە. دوای ڕێپێوانەکە، هاوسەرۆکانی دەم پارتی شارەکە قسەیان کرد و داوای پشتیوانی زیاتریان کرد.

پەرلەمانتاری دەم پارتی ئامەد، سەرهات ئەرەن، بەبیری هێنایەوە کە ٨ ڕۆژە گەل دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەیان بەرخۆدان دەکەن و وتی: "ئیرادەی گەلی جۆلەمێرگ دەستی بەسەردا گیراوە. ئەمەش دۆخی دیموکراسی تورکیاش دەگرێتەوە. بۆیە پێویستە هەموو گەل پشتگیری بکەن. ئەگەر فاشیزم لە جۆلەمێرگ شکستی هێنا، ئەوا لە هەموو شوێنێک شکست دەهێنێت. داوا لە هەموو گەلەکەمان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین کە بەشداری چالاکییەکەی ١٣ی حوزەیران بکەن.