قڕکردنی سیاسی: بەلایەنی کەمەوە ٥٨ کەس لە ١٦ شاردا دەستگیرکران

وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند بەلایەنی کەمەوە ٥٨ کەس لە ١٦ شاردا بە پاساوی تۆمەتی سیاسی دەستگیرکران.

وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ئەمڕۆ لەسەرهەژماری میدیا دیجیتاڵی خۆی ڕایگەیاند کە بەلایەنی کەمەوە ٥٨ کەس لە ١٦ شاری جیاوازدا لە ئۆپراسیۆنی هەڵکوتاندنە سەرماڵاندا دەستگیرکراوەن، بەشێک لەو کەسانە لە شاری ئەستەنبول دەستگیرکران.

لە ڕاگەیاندراوەکەی یەرلیکایادا ئاماژە بەوەدراوە دەستگیرکراوەکان بە تۆمەتی "پروپاگەندە بۆ ڕێکخستن"، "ئۆپۆزسیۆن بوون لە دژی یاسای ژمارە ٢٩١١" و "پارەدارکردنی ڕێکخستن" تاوانبار کراون.