قوربانیانی کۆمەڵکوژی پیرسوس لە پاریس و ئولم یادکرانەوە

ئەو ٣٣ گەنجەی لە پیرسوس لە هێرشی داعش کوژران، لە پاریس و ئولم یادکرانەوە.

٣٣ گەنجی سۆسیالیست کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠١٥ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژیی داعش کوژران، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و شاری ئولمی ئەڵمانیا یادکرانەوە.

پاریس

بەم بۆنەیەوە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا شۆڕشگێڕانی تورکیا و کوردستان بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست (سەگەدەفە) ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "دادپەروەری بۆ پیرسوس، دادپەروەری بۆ هەمووان" و "گەنجان لێپرسینەوە دەکەن" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" و "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.

لە گۆڕەپانی ڕیپەبڵیک ڕێپێوانەکە وەستا، خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی تێکۆشانی شۆڕش و بەتایبەت گەنجانی پیرسوس نیشاندرا، دواتر ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، جەختکرایەوە لەسەر درێژەدان بە ڕێگەی ٣٣ گەنجە سۆسیالیستەکە و بەدیهێنانی خەونەکانیان.

چالاکییەکە بە وتەی ڕێکخراوە شۆڕشگێڕییەکان کۆتایی هات.

ئولم

لەسەر بانگەوازی یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا (ئەدەگەبە) گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا. لەسەر ناوی ئەدەگەبە و ئەڤەگ-کۆن و فەد-گەل ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، گوترا: "کۆمەڵکوژییەکە شەرمەزار دەکرێت، بەڵام بەپرسیارەکان دادگایی ناکرێن. بۆیە لە هەموو جێگەیەک داواکاری دادپەروەری بۆ پیرسوس، دادپەروەری بۆ هەمووان دووپات دەکەینەوە". هەروەها پەیامی بەردەوامیدان بە تێکۆشان دووپاتکرایەوە. 

لە ڕاگەیاندراوێک لەسەر ناوی ئەڤەگ-کۆن دەستنیشانکرا لێپرسینەوە لە بەرپرسیارەکان دەکرێت.

لە شوێنی چالاکییەکە پانکارتی "دادپەروەری بۆ پیرسوس، دادپەروەری بۆ هەمووان" هەڵواسرا و سڵاو لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کرا، گردبوونەوەکە بە بەرزکردنەوەی درووشـم کۆتایی هات.