ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ئارماڤیر پیرۆزکرا
لە هەرێمی ئارماڤیری ئەرمەنەستان ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا.
لە هەرێمی ئارماڤیری ئەرمەنەستان ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا.
٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە هەرێمی ئارماڤیری ئەرمەنستان بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستی پێ کرد.
دەربارەی واتای ڕۆژەکە، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان، سیلۆ دربۆیان قسەی کرد. یادەکەی لە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان و شەڕڤانانی ئازادی و گەلی وڵاتپارێز پیرۆز کرد، گوتی: "پەکەکە ژیانێکی نوێی بۆ بنیاتناین و ئێمەی بە دونیا ناساند. ئێمە وەک گەلی کورد قەرزاری ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانین. پارتی کرێکارانی کوردستان بەرخۆدان و ژیانێکی ئازادی فێرکردین. پەکەکە لە حەوت کەسەوە دەستی پێکرد و ئەمڕۆ بووەتە ملیۆنان. دوژمنەکەمان بە هەموو شێوەیەک هێرشی کردە سەر تەڤگەری ئازادی بۆ تەسفیەکردنی، بەڵام دوژمن شکستی هێنا و ڕۆژ بە ڕۆژ تەڤگەری ئازادی گەشەی کرد. ئێمە وەک گەلی نیشتەجێی غەریبی، ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین و تێکۆشانمان بەهێزتر دەکەین. جارێکی تر جەژنی ژیانەوە لە مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین و دەڵێین، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ نزیکە".
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.