شاندی ئاشتی: تێکۆشانمان لەدژی داگیرکەری و قڕکردن بەردەوام دەبێت
هێرشی داگیرکەری و قڕکردن کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە باشوری کوردستان بەردەوامە، لە بێرنی پایتەختی سویسرە لەلایەن دەفەند کوردستان (کوردستان بپارێزە) شەرمەزارکرا.
هێرشی داگیرکەری و قڕکردن کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە باشوری کوردستان بەردەوامە، لە بێرنی پایتەختی سویسرە لەلایەن دەفەند کوردستان (کوردستان بپارێزە) شەرمەزارکرا.
چالاکیەکە لەلایەن دەفەند کوردستانەوە ئەنجامدرا، پێکهاتەکانی یەکێتی هێزی دیموکراتی و بە سەدان کەس لە دیموکراتەکانی سویسرا، تورکیا و کووردستان بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.
چالاکیەکە بە رێزگرتن لە شەهیدانی دیموکراسی و تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.
لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکیەکە هەدیە مونزور قسەی کرد و داوای کرد لەدژی داگیرکەری و کۆمەڵکوژیەکان تێکۆشان فراوان بکرێت.
سکرتێری پارتی باستا و سەوز و رۆژنامەڤان فرانسیسکا ستیر کە ئەندامی شاندی ئاشتی بوون و بۆ ئاشتی سەردانی باشوری کوردستانیان کردبوو، رایانگەیاند، هەرچەندە ئەڵمانیا رێگری لێکردن بەڵام خۆیان گەیاندە باشوری کوردستان.
ستیر وتی، "بەڕێوەبەری پەدەکە نەیویست داواکاری ئێمە بۆ ئاشتی ببینێت، ئێمەی دیپۆرت کردەوە و بوونە هاوکاری هێرشی داگیرکەری."
دایکی ئاشتی و ئەندامانی دەستپێشخەریەکە سەعادەت کوران کە ئەویش سەردانی هەولێری کردبووە رایگەیاند، ویستیان بۆ ئاشتی سەردانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بکەن، بەڵام پەدەکە رێگری لێکردن و وتی "لە ئەڵمانیا و دەوڵەتانی ئەوروپا نایانەوێت ئاشتی ببینن و لە بەرانبەر پەدەکە کە رەوایەتی بە داگیرکەری دەدات، لە هەموو جێگەیەک ئاشتی گەش دەکەن."
لە چالاکیەکەدا خاوەنداری لە هەنگاوەکانی ' لەبەرانبەر گۆشەگیری، داگیرکەری و قڕکردن هەموو جێگایەک ئاڤاشین، زاپ و مەتینایە' و 'کات کاتی ئازادیە' کرا.
ف.ق