شارەوانی ئاکدەنیز: گەل سەردەکەوێت!
بەرخۆدانی گەل لەپێش شارەوانی ئاکدەنیز دژی هەوڵی دانانی قەیوم لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپەوە بەردەوامە.
بەرخۆدانی گەل لەپێش شارەوانی ئاکدەنیز دژی هەوڵی دانانی قەیوم لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپەوە بەردەوامە.
دوێنێ پۆلیس هاوسەرۆکانی شارەوانی مێرسینیان دەستبەسەرکرد. پاش ئەوەی پۆلیس هاوسەرۆکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیان دەستبەسەرکرد، گەل لە دوێنێوە لەبەردەم بینای ئەنجوومەنی شارەوانی مێرسین ئێشکگری دەگرن. نوێنەرانی کۆمەڵەکانی ئەنادۆڵیای باشوور و ڕۆژهەڵات هاتنەبەردەم شارەوانی و پشتگیرییان بۆ گەل دووپاتکردەوە.
لەسەر ناوی کۆمەڵەکە جێگری سەرۆکی کۆمەڵەکە، محەمەد ئیحسان تاش ڕایگەیاند بۆ پشتگیریکردن لە مافێکی دیموکراتیک لێرەن و پشتگیری لە دەم پارتی دەکەن، گوتی: "ئەوان لەلایەک دەستی ئاشتی درێژ دەکەن و لەلایەک سیاسەتی شەڕ پێش دەخەن، ناتوانن بە قەیوم کێشەکان چارەسەر بکەن. ئەمە شەرمەزار دەکەین. ئەگەر دزی و گەندەڵییەک هەبێت، دەتوانن دادگایی بکەن. تا کۆتایی پشتگیری لە گەلەکەمان دەکەین".
هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد، سەرا بوجاک پشتگیری بۆ هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز دەربڕی، داوای لە دەسەڵات کرد گوێ لە گەل بگرێت، گوتی: "دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەل قبووڵ ناکەین. تووڕەیی خۆمان دەگۆڕین بۆ خواستی ئاشتی و پێکەوەژیان. ئەم بەرخۆدانەی چەند ساڵە هەیە. بە ئاشتی دەگاتە ئەنجام. بۆ پێکەوەژیانی شکۆدار تێدەکۆشین. درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
جەماوەر درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و "ئاکدەنیز هی ئێمەیە و هی ئێمە دەبێت" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین"یان بەرزکردەوە.
پەرلەمانتاری ئەزمیر بورجگوڵ چوبوک ڕایگەیاند هێزی گەل هیوای ڕۆژهەڵاتی ناوینە، گوتی: "سیستەمی قەیوم دوژمنی گەلی کورد و گەلانی تورکیا و هەموو ژنانە. بە بنیاتنانی هێزی چارەسەر وەڵامی قەیوم دەدەینەوە. ئێمە سەردەکەوین. ئاشتی و گەل سەردەکەون".
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، تولای حاتەم ئۆغۆللاری سەردانی جەماوەر و چالاکییەکەی کرد، ڕایگەیاند گەل بەرخۆدان دەکات و بەرامبەر دەسەڵات و کۆشک سەر نەوی ناکەن، گوتی: "بەرامبەر ئەو زیهنیەتەی لەلایەک دەستی ئاشتی درێژ دەکات و لەلایەک قەیوم دادەنێت، سەرمان نەوی نەکرد. بە بەرخۆدان گەیشتین بە ئێرە. درێژە بە تێکۆشان دەدەین".