بە دیمەن

شەهیدانی کۆتۆل یادکرانەوە: گەر بەرخۆدان نەکەین، ناتوانین ڕێگەی خۆمان ببینین

شەهیدانی کۆتۆل بە چالاکییەک لە شاری لوزەرنی سویسرا یادکرانەوە، گوترا: "بە شوێن هەزاران عەگیددا دەڕۆین و بەرخۆدانمان بە درووشمی "بەرخۆدان ژیانە" بەردەوام دەکەین. گەر بەرخۆدان نەکەین، ناتوانین ڕێگەی خۆمان ببینین".

گەریلاکانی هەپەگە هۆگر بۆتان (شەریف ئادلیم) و ڕێناس جڤیان (بەدران ئەرن) و بەرخۆدان گۆیی (ڕزگار کارا) کە ١٩ ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە هەرێمی کۆتۆل لە ئەنجامی بۆسەی هێزەکانی ئێران شەهید بوون، لە شاری لوزەرنی سویسرا یادکرانەوە، پاش مەراسیمی یادکردنەوە، پرسەی سەرەخۆشی بۆ بەرخۆدان گۆیی دانرا.

یادەکە لەلایەن کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی لوزەرن رێکخرا، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد.

وتەبێژی کۆمیسۆنی بنەماڵەی شەهیدان ساڵەح هەزەخی ڕایگەیاند گەریلاکانی ئازادی کوردستان دژی سیاسەتی گۆشەگیری و قڕکردن و داگیرکاری بەرپرسیارێتی گرانیان گرتۆتەئەستۆ، بانگەوازی کرد هەمووان لەم قۆناغەدا بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن، گوتی: "لە هەر جێیەک بین با دژی هێرشەکان بۆ سەر ڕێبەرێتی و هەبوون و زمان و کەلتوور و خاکی گەلی کورد، خاوەنداری لە ڕێبەرێتی و گەریلا قارەمانەکانمان بکەین. خاوەندارێتی لە میراتی شەهیدان بکەین. دژی دەوڵەتانی فاشیست شەڕ بکەین، بە یەکێتی ئەم شەڕە سەربخەین و ڕێبەرێتی بەشێوەی جەستەیی ئازاد بکەین".

پاشان دایکی ئاشتی فاتمە تۆرەن تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی گەریلا و گوتی: "بە شوێن هەزاران عەگیددا دەڕۆین و بەرخۆدانمان بە درووشمی "بەرخۆدان ژیانە" بەردەوام دەکەین. گەر بەرخۆدان نەکەین، ناتوانین ڕێگەی ئازادیی خۆمان ببینین. تا کۆتایی دەستبەرداری ئەم ڕێیە نابین و بەرخۆدان دەکەین".  

نوێنەری کۆماوی سویسرا موستەفا کاراهان ڕایگەیاند دەوڵەتی فاشیستی تورک و هاوکارەکانی لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد بە ئامانجی لەناوبردنی کورد، لە بەرامبەردا گەریلا قارەمانەکان بەرخۆدان دەکەن، گوتی: "ئازارەکەمان سەختە، بە هەر هەواڵی شەهیدبوونێک پارچەیەک لە گیانمان دەچێت، بەڵام ئازادی بێ قوربانیدان نابێت. گەریلاکانمان قوربانی گەورە دەدەن و بەرخۆدان دەکەن".

پاشان لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید بەرخۆدان گۆیی قسەکرا.

یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.

پاش یادەکە مەراسیمی سەرەخۆشی بۆ بەرخۆدان گۆیی بەڕێوەچوو، بنەماڵەکەی سەرەخۆشییان قبووڵ کرد.