شەهیدانی مانگی ئایار لە ٣ شاری سویسرا یادکرانەوە
لە یادکردنەوەی شەهیدان گوترا: "بە ڕۆحی فیداکاری و وابەستەبوونی کەمال پیر و فەرهاد کورتای و مەزڵوم دۆغان، لە حەسرەتی گەلەکەمانەوە وڵاتێکی ئازاد و ڕێبەرێکی ئازاد بنیات دەنێین".
لە یادکردنەوەی شەهیدان گوترا: "بە ڕۆحی فیداکاری و وابەستەبوونی کەمال پیر و فەرهاد کورتای و مەزڵوم دۆغان، لە حەسرەتی گەلەکەمانەوە وڵاتێکی ئازاد و ڕێبەرێکی ئازاد بنیات دەنێین".
بەبۆنەی هەفتەی شەهیدانی مانگی ئایارەوە لە شارەکانی زیوریخ و بێرن و ژنێڤی سویسرا چالاکی جەماوەری ئەنجامدرا.
بێرن
خزمی شەهیدان و کوردستانیان لە کانتۆنی بێرن بەشداربوون لە یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی بێرن (جەدەکە).
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، لەسەر ناوی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانی جەدەکەی بێرن، سەعادەت کوران جەختی کردەوە لەسەر پاراستنی میراتی تێکۆشانی شەهیدان و خاوەنداری لە میراتەکەیان.
نووسەر عیرفان بابائۆغلو تیشکی خستەسەر گرنگی مانگی ئایار لە مێژوودا و باسی بەرخۆدانی زیندانی ئامەدی کرد، ڕایگەیاند ئەم بەرخۆدانە مەزنە دژی ئەو پرۆژەیە بوو بەرامبەر پێشەنگ و ڕێبەرانی کورد پێشخرا بە ئامانجی خنکاندنی فیکری ئازادی.
عەلی سەرحەد وەک شایەتحاڵێک لە دەسپێکی تێکۆشانی ئازادی کوردستانەوە، باسی یادەوەرییەکانی خۆی لەگەڵ شەهیدانی ئایار کرد، ئاماژەی کرد بە باوەڕ و دڵسۆزی شەهیدان بۆ تەڤگەری ئازادی، ڕایگەیاند ئەمڕۆش تێکۆشان بە هەمان باوەڕ و دڵسۆزی بەردەوامە.
پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی ئایار پیشاندرا.
ژنێڤ
بنەماڵەی شەهیدان و گەلی کوردستان بەشداری مەراسیمی یادکردنەوەکە بوون لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ.
لەسەر ناوی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانی جەدەکە ڕزا چەتینکایا ڕایگەیاند لەم مانگەدا پێشەنگانی تەڤگەری ئازادی کورد و پێشەنگانی چەپی تورک شەهیدبوون، بۆیە وەک مانگی شەهیدان ناوبراوە، تیشکی خستەسەر شەهیدبوونی حەقی قەرار لەم مانگەدا و گوتی: "حەقی قەرار واتای فیداکارییە، ئێمە دڵسۆزی یادەوەرییان دەبین".
هاوسەرۆکی جەدەکەی ژنێڤ، ئیبراهیم یوکسەل تیشکی خستەسەر ڕۆڵ و گرنگی شەهید حەقی قەرار وەک نموونەی فیداکاری، هەروەها ئاماژەی کرد بە شەهیدبوونی خەلیل چاڤگون و بەرخۆدانی حیلوان-سێورەگ، دووپاتی کردەوە دڵسۆزی یادی شەهیدان دەبن.
پاشان ڕاگەیاندراوێک لەسەر ناوی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە و بانگەواز کرا بۆ مەزنکردنی تێکۆشان.
یادەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆن و درووشـمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.
زیوریخ
بنەماڵەی شەهیدان بە هەڵگرتنی وێنەی شەهیدانەوە بەشداری مەراسیمی یادکردنەوەکە بوون لە هۆڵی کۆنفرانسی دەم کورد.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن هونەرمەند کاوە ئورمیە تیشکی خستەسەر گرنگی مانگی ئایار و ڕۆڵ و کاریگەریی شەهید حەقی قەرار، دووپاتی کردەوە شەهیدان شکۆی ئێمەن و ئەرکی هەمووانە ئەم شکۆیە بپارێزین، گوتی: "ئەرکمانە ئەو تێکۆشانە بڵندتر بکەین، کە شەهیدانی گیانی خۆیان لەپێناویدا بەخشی".
پاشان سیاسەتمەدار سەرحەد ئاگری تیشکی خستەسەر هەوڵی سەد ساڵەی دەوڵەتی تورک بۆ قڕکردنی گەلی کورد و پێشخستنی سیاسەتی قێزەون بەتایبەت دژی بنەماڵەی شەهیدان، دووپاتی کردەوە پێویستە بنەماڵەی شەهیدان ئاگاداری ئەم گەمانە بن، گوتی: "بێجگە لە ڕێبەرێتی و پارتەکەمان کەسی ترمان نییە. بۆیە کەمپەینی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە. پێویستە خاوەنداری لێ بکەین و بیگەیەنین بە سەرکەوتن".
پاشان لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدان ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، دواتر سیاسەتمەدار موسا فارس ئۆگولاری قسەی کرد.
هەروەها بە ناوی پارتی ژیانی ئازاد (پەژاک)ی سویسراوە ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە و تیشکخرایە سەر تێکۆشانی پەکەکە لەپێناو نەتەوەی کورد، هەروەها ئاماژەکرا بە بەرخۆدانی چوار پارچەی کوردستان دژی داگیرکەران و بەخشینی هەزاران شەهید لە چوار پارچەی کوردستان.
پاشان هونەرمەند کاوە ئورمیە ئاوازێکی بۆ شەهیدان چڕی و شیعرێکی دایکە عیسمەخان بۆ شەهیدان خوێنرایەوە. یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.