سۆسیال دیموکراتەکانی قوبرس پشتیوانی لە هەدەپە دەکەن
ماریا ڤاسیلیادۆ جێگری سەرۆکی بزووتنەوەى سۆسیال دیموکراسی (EDEK)ی قورس لەبارەی هەڵوەشاندنەوەى مافی پەرلەمانتاریی پەرلەمانتارانی هەدەپەوە رایگەیاند، پشتیوانی لە هەدەپە دەکەن.
ماریا ڤاسیلیادۆ جێگری سەرۆکی بزووتنەوەى سۆسیال دیموکراسی (EDEK)ی قورس لەبارەی هەڵوەشاندنەوەى مافی پەرلەمانتاریی پەرلەمانتارانی هەدەپەوە رایگەیاند، پشتیوانی لە هەدەپە دەکەن.
ماریا ڤاسیلیادۆ جێگری سەرۆکی بزووتنەوەى سۆسیال دیموکراسی (EDEK)ی قورس لەبارەی هەڵوەشاندنەوەى مافی پەرلەمانتاریی پەرلەمانتارانی هەدەپەوە رایگەیاند، گوشارەکانی سەر هەدەپە قبوڵ ناکرێن.
ڤاسیلیادۆ رایگەیاند، بەهۆی گوشارەکانی سەر هەدەپە و هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیاوە نیگەرانن و راشیگەیاند، لە کات و سەردەمێکدا، کە مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی بیر و را لەناوبراون، ئێمە پشتیوانی لە هەموو ئەو بەش و پێکهاتانەى کۆمەڵگە دەکەین، کە گوشاریان لەسەرە.
لە راگەیاندراوەکەى ماریا ڤاسیلیادۆ دا هاتووە، "لە کات و سەردەمێکدا، کە دۆخێکی نادیار هەیە، بە ناوی سۆسیال دیموکراتیکی قوبرسەوە (EDEK) پشتیوانی لە هاوڕێکانمان لە تورکیا دەکەین".
لە راگەیاندراوەکەدا داوا کراوە، دیموکراسی، رێز لە مافەکانی مرۆڤ و دەوڵەتى یاسا ببێتە کاری سەرەکیی کۆمەڵگە.
ژ.ت