سزای ٣ ساڵ و ١١ مانگ زیندانیکردن بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی میکس دا سەپێندرا
دادگای دەوڵەتی تورک سزای ٣ ساڵ و ١١ مانگ زینانیکردنی بۆ ئایڤاز حازری هاوسەرۆکی شارەوانی میکس وان بڕییەوە.
دادگای دەوڵەتی تورک سزای ٣ ساڵ و ١١ مانگ زینانیکردنی بۆ ئایڤاز حازری هاوسەرۆکی شارەوانی میکس وان بڕییەوە.
لە دوای ٩ ساڵ سەبارەت بە دۆسیەیی هاوسەرۆکی شارەوانی میکس وان، ئایڤاز حازر بڕیار درا.
لە ساڵی ٢٠١٥دا کاتێک ئایڤاز حازر وەک فەرمانبەرێکی شارەوانی لەخزمەتکردنی شارەوانییدا دەبێت، بە پاساوی بەشداریکردن لە چالاکییەکاندا، لە ٢٤ی کانوونی یەکەم دۆسێیەکی دادگای لە دادگای وانەوە دەربارەی دەکرێتەوە. لەو دۆسێیەدا ١٥ کەس دادگایکران. دەربارەی بڕیار وەرگرتن لەسەر دۆسییەکە دوێنی بڕیار درا.
لە بڕیارەکەی دادگادا بە پڕوپاگەندەی 'هەرچەندە ئەندامی ڕێکخستنیش نەبێت، لەسەر ناوی ڕێکخستن تاوانی کردووە' سزای زیندانیکردنی ٣ ساڵ و ١١ مانگی بۆ هاسەرۆکی شارەوانی میکس، ئایواز حازر بڕییەوە.