سزای زیندانیکردنی ژووری تاکە کەسی بەسەر ٤٠ زیندانیدا سەپێنرا
لە گرتووخانەی جۆری ئێسی ئەنتالیا، سزای زیندانیکردنی ژووری تاکە کەسی بەسەر ٤٠ زیندانیدا سەپێنرا.
لە گرتووخانەی جۆری ئێسی ئەنتالیا، سزای زیندانیکردنی ژووری تاکە کەسی بەسەر ٤٠ زیندانیدا سەپێنرا.
لە گرتووخانەی جۆری ئێسی ئەنتالیا بە پاساوی ئەنجامدانی چالاکی لە بەرامبەر پێشێلکردنی مافی زیندانیادا، لەلایەن کارمەندانی گرتووخانەکەوە سزای زیندانیکردنی ژووری تاکە کەسی بەسەر ٤٠ زیندانیدا سەپێنرا. هەروەها ئەوەش ڕاگەیەندراوە کاتی بەردانی هەندێک زیندانی بە مەبەستەوە دواخراوە.
ئیسلام ئەردۆغان یەكێکە لەو زیندانیانەی کە سزاکەی بەسەردا سەپێنراوە، ئاماژەی بەوەکردووە کە کارمەندانی گرتووخانەکە هێمای گورگ بە قۆڵی چەپینانەوە دەبەستن، بەو هێمایەوە بە ناو زیندانەکەدا دەگەڕێن.
ئەردۆغان ئەوەشی دەستنیشانکردووە بە هیچ جۆرێک زیندانیان بۆ هیچ چالاکیەکی کۆمەڵایەتی نابرێنە دەرەوەی ڕاڕەوەکانی گرتووخانەکە و هەمیشە لە ژێر چاودێریدان، بەڵام ئەم ڕەفتارانە ئێمە بەهێزتر دەکات و دەڵێت: "بە بڕیار و باوەڕین تێکۆشانەکانمان بەردەوام دەبێت. ئامادەین هەموو ئەرکێک لە ئەستۆ بگرین لە پێناو بەردەوامیدان بە چالاکیەکانمان."