تەرمی ئەو کوردانەى لە قۆنیا کۆمەڵکوژ کران گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە
تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردانەى لە قۆنیا لەلایەن نەژادپەرەستانی تورکی ئاکەپە – مەهەپەوە کۆمەڵکوژکران، بۆ توێکاری گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردانەى لە قۆنیا لەلایەن نەژادپەرەستانی تورکی ئاکەپە – مەهەپەوە کۆمەڵکوژکران، بۆ توێکاری گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
لێکۆڵینەوە لە شوێنی رووداوی کۆمەڵکوژکردنی ٧ کەسی یەک بنەماڵەى کورد، کە لە لایەن نەژادپەرەستانی تورکی ئاکەپە – مەهەپەوە لە ناوچەى مەرامی قۆنیا کۆمەڵکوژکرابوون کۆتایی پێهات. دوای ئەوە تەرمی ئەو ٧ هاووڵاتییە کوردە بۆ توێکاری گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
پارێزەرانی بنەماڵەکە لە کاتی لێکۆڵینەوە لە شوێنی کۆمەڵکوژییەکەدا ئامادە بوون و رایانگەیاند، لەبارەی ئەنجامدەران و بکوژەکانەوە هیچ زانیارییەکیان دەست نەکەوتووە.
ژ.ت