بە دەیان هەزار کەس لە شاری جۆلەمێرگ دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی شارەکە ئەمڕۆ گردبوونەوەیەکی جەماوەریان بەڕێوە برد.
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، تولای حاتیمۆغلاری، لە گردبوونەوەکەدا لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل قسەی کرد و ڕایگەیاند، لە یەکەم ڕۆژەوە لە دژی دانانی قەیومەکان بەرخۆدان دەکەین و وتی: "لە یەکەم ڕۆژەوە بەرخۆدان دەکەین، ئێمە دژی قەیومەکان و بەرامبەر ئەوانەی ئیرادەمان دەدزن بەرخۆدان دەکەین. ئێمە ڕووبەڕووی نایاسایی ئەنقەرە دەبینەوە. ئەردۆغان خۆی دانی پێدا دەنێت، وتیشی، ئەمە یاسایی نییە، ئێمە یاسامان جێبەجێ کردووە. گەلەکەمان بەرخۆدان دەکات. گەل بە ئیرادەی خۆیەوە بەرامبەر بە قەیومەکان دەوستێتەوە. گەل ئەم کودەتا سیاسییە قبوڵ ناکات."
لە میانەی قسەکانیدا حاتیمۆغلاری ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە دەستبەجێ قەیومی دانراو لە پۆستەکەی بکشێتەوە چونکە لێرە شوێنی کودتاچیان نییە. با قەیوم بۆ خۆیان دەستبەجێ ئەرکەکانیان بەجێبهێڵن. ئێمە بە پشتیوانی و بەرخۆدانی گەلەکەمان سەردەکەوین. بژی بەرخۆدانی ئێمە."