چالاکییەکان بۆ یادکردنەوەی شەهیدان
لە شارەکانی زوگی سویسرا، کاسێل و میونیخی ئەڵمانیا بۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لەکاتی جیاوازدا شەهیدبوون چالاکی یادکردنەوە و سەرەخۆشی ڕێکخران.
زوگ
بۆ گەریلاکانی ئازادی بێریتان نورحەق چیا (سوڵتان داغ)، شێخموس مەلازگر (یەڵماز ئۆنەر)، شەرڤان بۆتان (شاکر ئەردەمجی)، عەزیز گابار (سەردار سۆنمەز)، کاموران تەیرێباز (یەڵماز سالا)، بەرخۆدان قەهرەمان (محەمەد سلێمان)، بروسک کاتۆ ( بەسری جن)، ئاخین گابار (زەینەب ئۆزکان)، ڕۆستەم چەکدار کاتۆ (سەفەر تەمەل)، دڵسۆز گابار (ئارڤین حوسەین) و ئۆنور ئارتوس (شوکران ئارڤاس) کە لە بەرواری جیاوازدا شەهیدبوون، لە شاری کنۆناوی کانتۆنی زوگی سویسرا، مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
بنەماڵەی شەهیدان و بەڕێوەبەرانی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدانی سویسرا (کۆماو) و ئەندامانی مەجلیسی کوردی دیموکراتیک (جەدەکە-سە) و چەندین کەس بەشداری مەراسیمەکە بوون، بە پێشەنگایەتی کۆمۆنەی شەهید درێژ کۆچەری زوگ.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی کۆمۆنەی شەهید درێژ کۆچەر، هاوسەرۆک عیزەت مالکۆچ قسەی کرد و گوتی: "شوێنکەوتەی شەهیدان و تێکۆشانیان دەبین".
نوێنەری کۆماو موستەفا کاراهان گوتی: "ئێمە قەرزاری شەهیدانین، ڕێبەر ئاپۆ گوتی "دەبێت شەهیدان بکەینە هۆکاری ژیان". ئەم تەڤگەرە لەسایەی شەهیدان گەیشتە ئەم قۆناغە. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ دەکەم".
پاشان بنەماڵەی شەهیدان چوونە سەر سەکۆکە و سڵاویان لە ئامادەبووان کرد، لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدان چەند وتەیەک پێشکەش کرا.
ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئە، موسا فارسئۆغلو ئاماژەی بە گرنگی قۆناغەکە و هێرشی دوژمن و گۆشەگیری ئیمراڵی کرد، ڕایگەیاند هەرکات تێکۆشانی ئازادی دەگاتە تەنگانەیەک، بە بەرخۆدانی بێ وێنەی گەریلا پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێ، گوتی: "لە هەرکوێیەک بین با یەکبگرین، ئەگەر یەکبگرین، دەتوانین سەربکەوین. بژی سەرۆک ئاپۆ، شەهید نامرن".
یادەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک تێکۆشانی شەهیدان و درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.
کاسێل
لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا لە کەسێتی هاوڕێ چیا (موسڵح قازی زادە) و شێخموس ملازگر (یەڵماز ئۆنور) هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان یادکرانەوە.
دایکی شەهید هاوڕێ چیا و خزمانی شەهید هاوڕێ بەشداری یادەکە بوون. یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد، پاشان سینڤزیۆنێک لەسەر تێکۆشانی شەهیدان پیشاندرا.
پاشان لەسەر ناوی کۆماو و کژار و پەژاک قسەکرا. لەسەر ناوی پەژاک مەریەم فەتحی ڕایگەیاند ئەوانەی شوێنکەوتەی شەهیدان دەبن و گوتی: "تێکۆشانی شەهیدان شکۆمان پێ دەدات و ڕێگەمان ڕووناک دەکاتەوە. تەنها ناڵێین شەهید نامرن. درێژە بە ڕێگەکەیان دەدەین و خەونەکانیان بەدی دەهێنین".
دایکی شەهید هاوڕێ چیا ڕایگەیاند سەربەرزە بە کوڕەکەی و دووپاتی کردەوە هاوڕێ چیا شەهیدی گەلی کوردستانە.
یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.
میونیخ
لە شاری میونیخی ئەڵمانیا بۆ ٤ گەریلا کە لە شەڕی دژی سوپای تورک لە ٢١ ی حوزەیران لە ناوچەی ئەلکێی شەرناخ شەهیدبوون، یەک لەوان بروسک کاتۆ (بەسری جن)، مەراسیمی سەرەخۆشی دانرا. لەسەر ناوی بنەماڵەکە فەیسەڵ ئاتمان سەرەخۆشی قبووڵ کرد. لە مەراسیمەکەدا، سینڤزیۆنێک دەربارەی تێکۆشانی بروسک کاتۆ پیشاندرا.