یادی شەهیدانی مامڕەشۆ و شێخ سەعید کرایەوە
لە شاری مالبۆرنی ئۆستوڕالیا یادی شێخ سەعید و هاوڕێکانی و لە شاری هەڵیش یادی ٧ گەریلا کرایەوە کە لە مامڕەشۆ شەهید بوون.
لە شاری مالبۆرنی ئۆستوڕالیا یادی شێخ سەعید و هاوڕێکانی و لە شاری هەڵیش یادی ٧ گەریلا کرایەوە کە لە مامڕەشۆ شەهید بوون.
مالبۆرن
لە شاری مالبۆرنی ئۆستوڕالیا یادی شێخ سەعید و هاوڕێکانی لەلایەن کۆمسیۆنی پەروەردەت ناوکوردەوە کرایەوە. مەراسیمەکە بە رێزگرتن بۆ شەهیدان دەستیپێکرد.
مەحمود قەهرەمان ئەندامی کۆمسیۆنی پەروەردەیی رایگەیاند، لە مانگی حوزەیراندا کورد زۆر شەهیدی داوە و وتی، "لە شێخ سەعیدەوە و تاوەکو ئێستا باج دەدرێت. چیاکانمان هەموو رۆژێک بۆردومان دەکرین، چەکی کیمیایی بەکاردەهێنرێت. هەر پارچەیەکی وڵاتەکەمان داگیر دەکرێت، بەڵام گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەبەرانبەر دڕندەکان داستانی مێژوویی دەنووسنەوە."
مێژووناسی کورد نامیق کەمال دینجی لە رێگەی بەرنامەی زۆمەوە لەبارەی راپەرینی شێخ سەعید و مێژووی کوردستان قسەی کرد.
هەڵ
لە شاری هەڵی ئەڵمانیاش پێکهاتەکانی ناوەندی کۆمەڵگای کوردانی دیموکرات و دۆستەکانیان یادی ٧ گەریلایان کردەوە کە لە مامڕەشۆ شەهید بوون. سیاسەتمەداری کورد کەمال ئاکتاشیش لەوێ بەشداری لە یادکردنەوەکەدا کرد.
ئاکتاش باسی ئەوەی کرد کە هێرشی داگیرکەری لەدژی کوردستان بە واتای لەناوبردنی بەهاکانی کوردستان دێت و باسی یەکێتی نەتەوەیی کرد. ئاکتاش وتی، "حەوت شەهیدەکەمان نوێنەرایەتی چوار پارچەی کوردستان دەکەن. ئەمە شکۆیەکی گەورەیە. شەهیدان بۆ دوارۆژی کوردستان بەرخۆدانیان کرد. پێویستە دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک، ئاکەپە و مەهەپە باش بزانن، گەلی کورد تێکناشکێت. قاڕەمانەکانمان لە مامڕەشۆ بەرخۆدانێکی گەورە و مێژووییان تۆمار کرد."
دوای قسەکردن سینەڤیزیۆنێک لەبارەی قاڕەمانەکانی مامڕەشۆ پیشاندرا.
ف.ق