یادی ئەکین جەرەن دۆگروواک کرایەوە
یادی ئەکەین جەرەن دۆگروواک لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە. نووسرەت دۆگروواک باوکی ئەکین لە یادکرنەوەکەدا وتی: "کچەکەم بە ئیرادە و بەرخۆدێربوو. دۆخ و تەمەنمان هەرچۆنێک بێت، ئێمە دەستبەرداری تێکۆشان نابین."
یادی ئەکەین جەرەن دۆگروواک لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە. نووسرەت دۆگروواک باوکی ئەکین لە یادکرنەوەکەدا وتی: "کچەکەم بە ئیرادە و بەرخۆدێربوو. دۆخ و تەمەنمان هەرچۆنێک بێت، ئێمە دەستبەرداری تێکۆشان نابین."
ئەکین جەرەن دۆگروواک (ئامارا) لە گەڵ ئوتا سخنیدریبانگیر (نوودەم) لە ٣١ی گوڵانی ٢٠٠٥ لە شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ئەنجامی ڕوودانی ڕووداوێکی هاتووچۆ شەهیدبوون. ئەمرۆ لە ١٩ هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونیدا بە ئامادەبوونی بنەماڵەکەی، بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ و چەندین کەسی تر، لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی کارشیاکا لە ئەنقەرە یادکرایەوە.
لە یادکردنەوەکەدا باوکی ئەکین، نوسرەت دۆگروواک باسی لە ژیانی پڕ لە تێکۆشانی کچەکەی کرد و وتی: "لە ساڵی نەوەداکاندا لە زانکۆ ئەنقەرە، کچەکەم ئاشنای تەڤگەری ئازادی کوردستان بوو. هیچ کاتێک لە پێش هەنگاوەکانیدا نەبووین بە ئاستەنگ، هەروەک ئەوەی کچەکەم وتی، 'باوەڕم بە خۆم هەیە و دەمەوێت بەشداری لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا بکەم'. هەر بۆیە پێویستە ئێمە دەسبەرداری ئەم تێکۆشانە نەبین."
دوای یادکردنەوەکە بەشداربووان گوڵی بەیبوونیان لەسەر گۆڕەکەی ئەکین دانا، کە گوڵی دڵخوازی شەهید ئەکین بوو.