یەک لە فیداییانی سەردەم: گارزان تۆڵهەڵدان

تێکۆشانی گەریلای هەپەگە گارزان تۆڵهەڵدان کە لە کۆبانێوە تا زاگرۆس و ئامێدی درێژدەبێتەوە، بەشداری لە شکۆدارترین شەڕی مرۆڤایەتی کردووە و بووەتە شۆڕشگێڕیی سەردەم، کە دەیزانی لە بەرامبەر هەموو تاوانێکی نامرۆڤانە خۆڕاگری دەکات.

هەر مرۆڤێک خاوەنی چیرۆکێکی ژیانە، ئەگەر تۆ شۆڕشگێڕ بیت، چیرۆکی ژیانی تۆ لە هەموو کەس جیاوازتر دەبێت. لەسەر ئەم زەویە زۆر شەڕڤان هاتن و چوون، بەڵام ئەوەی بە واتادارترین شێوە دەژین و ئێمە ناتوانین بە وشە پێناسەیان بکەن، گیانبازانی سەردەم، گەریلاکانی ئازادین، رێپێوانی ئازادی ئەوان زۆر جار دوابەدوای هێرشە فاشیستیەکانەوە دەستپێدەکات. گەریلای هەپەگە گارزان تۆڵهەڵدان کە تێکۆشانی لە کۆبانێوە تا زاگرۆس و ئامێدی درێژبووەتەوە، دەیزانی کە لەبەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکی نامرۆڤانەدا خۆڕاگری دەکات و بەشداری شکۆمەندانەترین شەڕی مرۆڤایەتی و شۆڕشگێڕی سەردەمدا دەکات.

گارزان شێخ بە ناسناوی گارزانی تۆڵهەڵدان لە شاری شکۆ و بەرخودان کۆبانێ چاوی بە جیهان پشکوت، لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپاڕێز کە بەشداری و شەهیدانەکانیان لە تێکۆشانی ئازادیدا زۆرن، گەورەبوو. ئەو بارودۆخەی بنەماڵەکەی وادەکات کە هەر لە منداڵیەوە تێکۆشانی ئازادی بناسێت. بە چیرۆکەکانی گەریلاکان کە هەرگیز نەیبینیبوون گەورە بوو. بە گوێگرتن لە چیرۆکەکانی مامێکی کە گەریلایەکی ئەفسانەیی تایبەتمەندیەکانی خۆی دادەڕێژێت. لەگەڵ شەهیدبوونی شەهید حەقی کۆبانێ وەفاداری بنەماڵەکە بۆ پەکەکە زیاتر دەبێت و چەکی مامی خۆی هەڵدەگرێت. گەورەترین ئاوات و خەونی گارزان ئەوەبوو کە رۆژێک وەک مامەی خۆی ببێتە گەریلایەکی گەورە.

گەلی کۆبانێ بە بەرخودان و دڵسۆزی خۆیان کە بەجیهانیان نیشاندا بوونە شایەتی شۆڕشی رۆژئاوا کە لە جیهاندا بێ هاوتایە، گەریلا گارزانیش وەک سەدان گەنجی کورد کە لەو پێناوەدا خۆیان بەخت کرد و دەیانزانی کە ئازارەکانیان بگۆرن بۆ توڕەیی گەورە. گەریلا گارزانیش لە بەرخودانی مێژووییدا بووە شایەتی شەهیدبوونی قارەمانانەی باوکی. دوابەدوای شەهیدبوونی باوکی دڵی دەبێتە دەریا توڕەیی. بیردەکاتەوە ک دوای شەهیدبوونی مامی ئەو شوێنەی کە دەتوانێت لەوێ تۆڵەی باوکی بکاتەوە چیایە و تەنیا بەم جۆرە دەبێتە گەنجێکی شایەنی بنەماڵەکەی. گارزان شێخ لە ساڵی ٢٠١٧دا بە پشتیوانی دایکە قارەمانەکەی کە مامۆستای ژیانی ئەوە و هەموو ساتێک ئەوی فێری سەربەزی کردووە، روودەکاتە چیا ئازادەکان. لەپاش خۆ دایکێکی سەربەرز و ئەو بەڵێنەی پێیداوە بەجێدێڵێت. ئەو رێگەیە دەگرێتەبەر کە ئاوات و خەونی گەورەی ئەوبوو و ناوی گارزان تۆڵهەڵدان بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت. تۆڵهەڵدان ئیتر دەبێتە ناوی ئەو. لە هەرێمی گارە پەروەردەی شەرڤانی نوێ دەبینێت. لە هەموو روویەکەوە زوو فێردەبێت و بناخەی کەسایەتی تێگەیشتووی خۆی لەوێ ساز دەکات.

رێبوارانی رێگەی پیرۆز

مامۆستای یەکەمی ژیانی ئەو واتە دایکی ئەو شتانەی فێری کردووە و هەروەها ئەو شتانەی لە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ فێربووە، لەرێگەی ئەوانەوە یەکەم هەنگاوەکانی لە چیا هەڵدەگرێت. گارزان تۆڵهەڵدان هەرچەندە گەنج و نوێ بوو، بەڵام بێ وچان هەنگاوی دەنا و لە ساڵی ٢٠١٨دا رووی کردە هەرێمی زاپ کە دەوڵەتی تورک بە دژواری هێرشی دەکردە سەر و گورزی گەورەی لەوێ بەردەکەوت. لە هەرێمی زاپ لە خەباتی دروستکردنی تونێلەوە تا ئامادەکاری بیناسازی و بەشداربوون لە چالاکیەکان لە زۆر چالاکیدا بەشداربوو. لەبەر ئەوەی شۆڕشگێڕبوون بە واتای رەنجدان بوو، گارزان تۆڵهەڵدان لە زاپ دەبێتە ناوی رەنج، شۆڕشگێڕێکی بێهاوتا و یەک لە فیداییەکانی سەردەم. لە سآڵی ٢٠٢١دا کاتێک دەوڵەتی تورکی فاشیست لە هەڕێمەکانی پاراستنی مێدیا بە تایبەتی ئاڤاشین دەست بە ئۆپراسیۆنی بەرفراوان دەکات، گەریلا دەست بە نوسینەوەی داستانێکی نوێ دەکات. ئەو خاکەی بە خوێنی ژمارەیەکی زۆر قارەمان کە لەپێناو خاک و وڵاتەکەیاندا شەڕیان کردبوو، ئاودێری کرابوو. هەر دڵۆپێک پیرۆز و واتادارە. گەر کۆتاییەکەی ئازادی بێت چۆن واتادار و پیرۆز نییە؟ هێمای رەنج و ماندووبوون گەریلا گارزان بۆ ئەوەی بچێتە گۆڕەپانی شەڕ خۆی ئامادە دەکات. لە نزیکەوە شایەتی بەرخودانی ئەو هاوڕێیانەی بوو کە لە تەنیشتیەوە بە بێ سڵکردنەوە لە چەکی کیمیایی و تەقینەوەی ئەتۆمی، لە پێناو مرۆڤایەتیدا خۆڕاگرییان دەکرد و شکۆی خۆیان دەپاراست.

ئەوانە هاورێی تێکۆشانی گارزان بوون، بەڵام هەر جارێک گارزان لەوانی دەڕوانی، تووشی سەرسوڕمان دەبوو کە مرۆڤ چۆن لە بەرامبەر ئەو هێرشە کیمیایی و دژوارانە خۆڕاگری دەکات و هێندەی لە دەستی دەهات بێ وچان بەشداری لە پرۆسەکەدا دەکرد. گەریلا گارزان ساڵی ٢٠٢١ چووە هەرێمی ئاڤاشین، لەوێ ئەزمونێکی گەورەی بەدەستهێنابوو و گەیشتبووە ئاستێک کە لە هەموو هەلومەرجێکدا رۆڵی پێشەنگایەتی بگێرێت. زۆرتر لە هەڕێمی وەرخەلێ ما و لەوێ خەباتی کرد. لەبەر ئەوە لەو ئۆپراسیۆنەی لە ساڵی ٢٠٢٢ دا ئەنجامدرا بەرپرسیارێتی گەورەی لە ئەستۆ گرت. ئەو لە دژوارترین ساتەکاندا، لەسەر دژوارترین رێگەکان، لە سەر پێدەشتە ئاسێکان، پێشەنگایەتی کرد. گارزان هەندێک جار لە هێرشەکاندا شەرڤانە، هەندێک جاریش لە رێپێوانی گەورەی چیاییدا رێنیشاندەر و هەندێک جاریش لە شەڕی تونێلەکاندا خۆڕاگرێکی بێهاوتایە. ئەوەی کە دەزانێت باشترین وەڵام بە هێرشی سەربازانی تورکی فاشیست بداتەوە و بۆ رزگارکردنی هەڤاڵانی خۆی گەورەترین فیداکاری بکات، ئەوە. لە چیای سەرهەڵدێر و سەرکێشی زاگرۆسەوە فێری دژواری و تێکۆشان بوو. ئەو ئیتر شەڕڤانێکی ماندوونەناس و فەرماندەیەکی گەنجی سەردەمە. هەرچەندە بۆ ئەو ناخۆشیش بێت، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٣دا زاگرۆسی جێهێشت و بۆ ئەوەی ئەزمونەکانی خۆی لە شەڕدا بگەیەنێتە هەڤاڵانی و لە گۆڕەپانی جیاجیا ئەزمون بەدەستبهێنێت، قورسایی خستە سەر پەروەردە. گەریلا گارزان بە خەمبارییەوە لە زاگرۆس دابڕا، لە هەمان کاتدا جۆش و خرۆشی بەشداربوون لە پەروەردەی ناوەندی کە یەکەمجاربوو بەشدار بێت، سەرتاپای داگرت. لە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز خۆی بۆ پراتیک و بەدواداچوون ئامادەکرد. بۆ رۆیشتن بۆ دژوارترین هەرێمەکان خۆی پێشناز کرد و نیشانی دا کە بۆ ئەوە ئامادەیە. گەریلا گارزان کە بە پراتیکی تێکۆشان لە دژوارترین گۆڕەپانەکاندا خاوەن زانابوونێکی گەورەیە، هەموو ئەزمونەکانی خۆی بۆ هەڤاڵانی هاوبەشی پێکرد، لە پێناو پەروەردەکردنی هەڤاڵانیدا رەنج و ماندووبوونی زۆری کێشا. دوای پەروەردە چووە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە شەڕ لەوێ زۆر دژواربوو، لە هەمان کاتدا لە بەرزترین ئاستدا بەرخودان لەوێ بەڕێوەدەچوو.

گەورەترین شکستی بە ستەمکاران چەشت

کێ بە چ کەسایەتیەک دەتوانێت لە دژی ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانەوێت هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی لەناوببەن، یاخود سوپایەک کە پشتی بە تەکنەلۆژیا و چەکی کیمیایی بەستووە، خۆڕاگری بکات؟ لەبەر ئەوە کێ دەتوانێت شکستی گەورە بەو بکوژانە کە هیچ مرۆڤایەتیەکیان تێدانییە، بچێژێت؟ وەڵامی ئەو پرسیارانە لە شوێنێک یەکدەگرنەوە. هەڵبەت ئەوانەی فیدایی سەردەمن و بۆ ئامانجی خۆیان بوونە گیانباز. ئەگینا چ سوپایەک دەتوانێت لە بەرامبەر ستەمێکی لەم جۆرە، هەموو رۆژێک لە سەنگەرەکاندا تەقینەوەی دژوار و گازی کیمیایی بە رەنگی جیاجیا تێدا بەکاردەهێنرێت، خۆی رابگرێت؟ لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەم چوارساڵە ئایا لە بڕوا، ئیرادە و تۆڵەسەندنەوەی گەریلا هیچ کەمبووەتەوە؟ بە دڵنیاییەوە نا! قارەمانانی وەک گارزان گەورەترین واتای ئەم تێکۆشانە و سوێندی تۆڵەسەندنەوەبوون. گارزان تۆڵهەڵدان کە رووی کردە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ئەزمونی شەڕی خۆی لە بوارەدا دەگۆرێت بۆ پراتیک و بەپەرچی هێرشەکانی دوژمن دەداتەوە. لە زۆر چالاکی و هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا لە بەرەکانی پێشەوەدا بەشداربوو و لە دژی سەربازانی تورک شەڕی کرد. وەک هەموو شوێنێک لە هەڕێمی شەهید دەلیل زاگرۆسی رۆژئاوای زاپدا بە گیانبازی، ئازایەتی و بەشداربوونی بێ دڕدۆنگی و بێدوودڵی وەک گەنجێکی فیدایی ناوی خۆی لە مێژوودا نوسیەوە.

سوپای تورک کە لە بەرامبەر هەزاران قارەمانی وەک گارزان تۆڵهەڵدان هیچ شانسێکی نییە، لە تاوانە دژە مرۆڤایەتیەکانیدا هیچ سنوورێک ناناسێت و رۆژ لە دوای رۆژ بچوک دەبێتەوە درێژە بە تاوانەکانی شەڕ دەدات. رۆڵەی بەنرخی گەلی کورد گارزان تۆڵهەڵدان لەگەڵ هاوڕێ بێریتان شەمسە لە ئەنجامی هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر هەرێمی شەهید دەلیل زاگرۆسی رۆژئاوای زاپ لە رۆژی ٩ی ئاداری ٢٠٢٤ تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبن. چیرۆکێکی لەپاش خۆی جێهێشت کە هەرگیز لەیاد ناکرێت و هەموو کات دەگێڕدرێتەوە. وەک چۆن گەریلا گارزان بە سوێندی تۆڵەسەندنەوە دەستی بەم رێپێوانەکرد، ئێستاش هەواڵانی لە هەموو چالاکیەکەدا بە سوێندی تۆڵەسەندنەوە لە دژی دوژمنی کوردان شەڕ دەکەن. بەم جۆرە نوێنەری شکۆمەندی ئەو ئاڵایەی بە سوێندی شەکانەوە تا سەرکەوتن هەڵیگرتبوو، رادەستی هاوڕێکانی کرد.

هـ . ب