یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا و فەدا بانگەوازی بەشداربوونیان کرد
یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا و فەدا بۆ ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٦ی تشرینی دووەمی کۆڵن، کە بۆ ئازدی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، بانگەوازییان بۆ بەشداربوونی بەهێز کرد.
یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا و فەدا بۆ ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٦ی تشرینی دووەمی کۆڵن، کە بۆ ئازدی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، بانگەوازییان بۆ بەشداربوونی بەهێز کرد.
نوێنەرانی یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا و فەدا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازییان بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٦ی تشرینی دووەمی کۆڵن کرد.
عەزیز تونچ بەڕێوەبەری فەدا: لە وڵاتەکەماندا لە لایەن چەتەکانی ئاکەپە-مەهەپەوە فاشیزمێکی تاریک و سەخت دەسەپێندرێت و لە هەوڵی سەپاندی بەرژەوەندییەکانی خۆیانن. گەلەکەمان لە تێکۆشانی بەردەوامدایە بۆ لابردنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ. بۆ تێکشکاندی قڕکردن و تواندنەوە لەسەر عەلەوییەکان لە ١٦ی تشرینی دووەمدا لە کۆڵن گرد ببینەوە و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین.
پیر ماهیر شاهین: ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بە مانای ئازادی گەلی کوردستان و ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بۆیە لە ١٦ی تشرینی دووەمدا لە کۆڵن بەشداری ڕێپێوانی گەورە ببینین و دەست لە دەست دەنگمان دەگەیەنین بە جیهان.
تونجای یلماز نوێنەری پارتی ڕزگاری و نوێکردنەوەی سۆسیالیست: بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین لە ١٦ی تشرینی دووەمدا لە کۆڵن ببن. لە ڕێپێوانەکەدا هێڵی ئازادیخواز و ئاشتیخواز دەردەکەوێت. ئەوانەی کە بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان مافی هیوا، مافی هیوای ئاشتی گەل دەخوازن و ئەوانەی دووژمنایەتی گەل دەخوازن دەردەکەون لە چ هێڵێکدان. بانگەوازی لە هەمووان دەکەین لە ١٦ی تشرینی دووەمدا بە بەهێزکرنی هێڵێ ئازادیخوازی لە کۆڵن ببن.
مەسعود دومان هاوسەرۆکی ئاڤەگ-کۆن: لە دژی گۆشەگیری سیاسەتەکانی داگیرکاری لە١٦ی تشرینی دووەمدا لە کۆڵن ببین.
سولەیمان گورجان هاوسەرۆکی ئاتیک: ڕێپێوانی کۆڵن بۆ پاراستنی ئازادی زیندانیانی سیاسی و بۆ شەرمەزارکردنی سەپاندنی قەیوم زۆر گرنگە و بانگەوازی بەشداربوون ئاراستەی هەمووان دەکەین.
نەجاتی گولەر نوێنەری هێڵی سور: وەک هێڵی سور لە دژی گۆشەگیری بانگەوازی لە کەسانی ئازادیخواز و دۆستانمان دەکەین پشتگیر و بەشداری ڕێپێوانی کۆڵن ببین.
بە ناوی ئەو جیهانەی تێیدا دەژین، چیدەم ئالنتەری: بە دروشمی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ئازادی بۆ گەلی کورد، ئازادی بۆ زیندانیان سیاسی' بە سەدان هەزار کەس لە گۆڕەپانی کۆڵن ببین. ئازادیخوازن بە روحی ئەنتەرناسیۆنالیستی لە ١٦ی تشرینی دووەمدا لە کۆڵن ببن.
حسێن ئاتەش نوێنەری ئاددکی: بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کۆڵن دەبین. بانگەوازی لە گەلی ولاتپارێز، سۆسیالیست و دیموکراتیکمان دەکەین بەشداری چالاکیەکە ببن. ئازدی عەبدوڵا ئۆجالان زۆر گرنگە و تێکشکاندی گۆشەگیرییە. هەروەها ڕێگریکردنە لە ئیمپرالیزم. بۆیە بانگوازی لە هەموو گەلمان دەکەین بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد لە کۆڵن ببن.