ئەمینە شەنیاشار: ئەردۆگان، کوڕەکەم ئازادکە!

چالاکیی ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ١١٨ ڕۆژە بەردەوامە، بە بەشداری چەندین کەس کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی بەسترا، ئەمینە شەنیشار گوتی: "هەتا دادپەروەری نەیەتەدی، لەبەردەم وەزارەت درێژە بە چالاکییەکەمان دەدەین".

ئەمینە شەنیاشار

ئێشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیشار ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و دوو کوڕی لە ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لەلایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، بەردەوامەئێشکگری دادپەروەری شەنیاشار و فەرید شەنیشاری کوڕی کە پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلانی (دەم پارتی) ڕحایە، ١١٨ ڕۆژە بەردەوامە.

بنەماڵەکە ویستی ڕاگەیاندراو بخوێنێتەوە، پۆلیس گەمارۆیدان و بۆیە لەبەردەم بینایەکی سەر بە وەزارەتەکە ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە. ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان ئامادەبوون. پەرلەمانتاری دەم پارتی فەرید شەنیاشار ئاماژەی بەوە کرد دایکی بۆ ئازادبوونی کوڕەکەی و دادگایەکی دادپەروەر ٦ ساڵە چالاکی ئەنجام دەدات، دووپاتی کردەوە تا دادپەروەری نەیەتەدی لەبەردەم وەزارەت دەمێننەوە.

سەرۆکی نووسینگەی یاسایی ڕحا، عەبدوڵا ئۆنجەل و هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) حوسەین کوچوکبالابان قسەیان کرد و پشتیوانیان بۆ چالاکییەکە دووپاتکردەوە.

ئەمینە شەنیاشار بانگەوازی لە سەرۆک کۆماری ئاکەپەیی تەیب ئەردۆگان کرد و گوتی: "تۆ خێزانەکەمت کوشت. کوڕەکانمت کوشت، خێزانەکەمت کوشت. خوا بکات چارەنووسی مناڵەکانم بەسەر خێزانی تۆشدا بێت. ئێمە ئەوەندە بەدەستەوە دەناڵێنین. ئەمە چ ویژدانێکە. بەزەیی نییە. ٦ ساڵە دەڵێم کوڕەکەم ئازادکە. قەت دیوتە مرۆڤ لە نەخۆشخانە بکوژرێت. هیوامان ئەوەیە، تۆ بڕۆیت و هەموو شتێک باش بێت".