ئەمینە شەنیاشار: ئەو دڕندەیانەی ئێمەیان کوشت، ئێوەیان کردە نوێنەری خۆیان

ئەمینە شەنیاشار لە ١١٠هەمین ڕۆژی دا لە بەردەم وەزارەتی داد درێژە بە چالاکییەکەی دەدات. ئەمینە شەنیاشار بانگی لە ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکەپە کرد و وتی: "ئەو دڕندانەی ئێمەیان کوشت، ئێوەیان کردە نوێنەری خۆیان.

ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، هاوسەرەکەی ئەمینە شەنیاشار و ٢ کوڕەکەی لەلایەن پاسەوان و پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یڵدز لە ناوچەی پرسوسی شاری ڕوحا کوژران. ئەمینە شەنیاشار بۆ لێپێچینەوە لە بکوژەکان و ئازاد کردنی کوڕە زیندانیکراوەکەی  دەستی بە ئیشکگریی دادپەروەری کردووە و ئێستا لە ئەنقەرە لە ڕۆژی ١١٠هەمیندا بەردەوامە. پلاتفۆرمی لقەکانی کەسکی ئەنقەرە و پەرلەمانتارانی DEVA سەردانی ئەمینە شەنیاشاریان کرد.

ئەمینە شەنیاشار لە قسەکانیدا لەگەڵ پەرلەمانتاران و نوێنەرەکانی لقی کەسک، ئاگاداری کردەوە کە دیمەنەکانی کۆمەڵکوژییەکە ون کراوە و وتی، تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئاکەپە ئەمە دەزانێت و وتی: "ئەو دڕندەیانەی کۆمەڵکوژیەکەیان ئەنجامدا، کردوویانە بە نوێنەری خۆیان. بەمە خۆیان لەبەردەم جیهاندا ڕیسوا کرد."

 

 هەروەها چالاکییەکانی سەڤینچ چاکر، کوڕەکەی کە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦ دەستگیرکرا، لە ٣١هەمین ڕۆژدا بەردەوامە.