ئەمینە شەنیشار ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر ئەو دۆزەی لە دژی کراوەتەوە

ئەمینە شەنیاشار ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر دۆزی "سوکایەتی بە بەرپرسێکی گشتی" کە دژی کراوەتەوە و گوتی: "تاوانباران لە دەرەوەن، کەچی دادگا بانگی من دەکات".

ئەمینە شەنیاشار

ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و دوو کوڕی لە ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لەلایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، بەردەوامەئێشکگری دادپەروەەری شەنیاشار و فەرید شەنیشاری کوڕی کە پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلانی (دەم پارتی) ڕحایە، ١٠٧ ڕۆژە بەردەوامە.

ئەمڕۆش ئەمینە شەنیشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی ویستیان لەگەڵ وەزارەتی داد کۆببنەوە بەڵام دەرگا لە ئەمینە شەنیاشار نەکرایەوە.

ئەمینە شەنیاشار لە ڕحاوە گەڕایەوە و شەنیاشار ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر دۆزی "سوکایەتی بە بەرپرسێکی گشتی" کە دژی کراوەتەوە و گوتی: "تاوانباران لە دەرەوەن، کەچی بۆ ئیفادە وەرگرتن بانگی من دەکەن. ئێمە سێ-چوار ڕۆژ جارێک دەچینە دادگا. با تاوانباران بخرێنە زیندان. بۆچی ئەوان ناگرن؟ کاتێک ئەوان ئازادانە دەگەڕێن، کوڕەکەم لە زیندانە. داوای دادپەروەری دەکەم، دەرگای وەزارەت دادەخەن. هەموو کوڕەکانمیان کوشت، با ئەم کوڕەم بهێڵنەوە. تا کوڕەکەم ئازاد نەکەن، لێرە ناڕۆم".

ئەمینە شەنیاشار ئاماژەی بەوە کرد دەرگای وەزارەتیان لێ ناکرێتەوە و ناڕەزایەتی دەربڕی و گوتی: "سەیرکەن دەرگامان لێ دادەخەن. کاتێک دەگەینە ئێرە، دەرگا قوفڵ دەدەن و خۆیان دەشارنەوە. ئەمە دەوڵەتە یان حکومەت؟".

پاش چالاکییەکە ئەمینە شەنیشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی چوونە پەرلەمان.