ئەنجوومەنی کوردانی مۆسکۆ کۆنفرانسی خۆی بەڕێوە برد
ئەنجوومەنی کوردانی مۆسکۆ یەکەمین کۆنفرانسی خۆی لە ماڵی کورد بەڕێوە برد.
ئەنجوومەنی کوردانی مۆسکۆ یەکەمین کۆنفرانسی خۆی لە ماڵی کورد بەڕێوە برد.
یەکەمین کۆنفرانسی ئەنجوومەنی کوردانی مۆسکۆ ڕۆژی ٩ی حوزیران لە ماڵی کورد بەڕێوەچوو.
لەم کۆنفرانسەدا کار و کەموکوڕیەکانی سێ ساڵی ڕابردوو هەڵسەنگێندرا. هەروەها لە کۆنفرانسەکەدا زۆرێک لە نوێنەرانی ڕێکخستنە کوردییەکان لە دەوروبەری مۆسکۆ بەشداریان کرد، وتاریان پێشکەش کرد و باسیان لە ئەزموونەکانی خۆیان کرد.
ڕەشاد بناو، نوێنەری خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕووسیا، لە کۆنفرانسەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، ئەو مۆدێلە دەتوانێت بۆ هەموو کوردان، ڕەمزێک بێت بە لەبەرچاوگرتنی مۆدێلی کار و خەبات لە ڕۆژئاوا.
دوای وتارەکە لە ئەنجامی دەنگدانەکان هاوسەرۆکە نوێیەکانی ئەنجوومەنی کوردانی مۆسکۆ بە ناوەکانی ڕەفیق جەمیل و ئێکا قولیخان و ١١ کەس بۆ دەستەی بەڕێوەبەری بۆ ماوەی ٣ ساڵ هەڵبژێردران.
ئەندامانی هەڵبژێردراو سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی و بەڵێنیان دا کە بەرپرسیارانە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.