ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن ١١ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکییەکانی ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە بەردەوامە.
چالاکییەکانی ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە بەردەوامە.
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە لە جولەمێرگ، لە شارەکانی کوردستان و تورکیا بەردەوامە.
ئامەد
چالاکی ئێشکگری لەبەردەم شارەوانی ئامەد و ١٣ شارەوانی ناوچەی دەوروبەری، ١١ ڕۆژە بەردەوامە. پانکارتی "شارەوانی ئێمەن، ڕێگە نادەین بە دەستەبەسەراگرتن" بە زمانی کوردی و تورکی هەڵواسرا. هاوسەرۆکانی شارەوانی و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان بەشداری چالاکییەکە بوون. بەشداربووان درووشـمی "جولەمێرگ هی ئێمەیە، شارەوانی هی ئێمەیە" بەرزکردەوە و هەڵپەڕکێیان کرد.
ئێلح
بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و دەبەپە و ڕێکخراوەکان بەشداربوون لە چالاکییەکەی بەردەوام شارەوانی ئێلح.
لە چالاکییەکەدا درووشمەکانی "فشار ناتوانێت بمان وەستێنێت" و "قەیوم دەڕوات، گەل دێت" بەرزکرایەوە.
سێرت
چالاکییەکەی بەردەم شارەوانی سێرت بەردەوامە، پەرلەمانتاران و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان بەشداری چالاکییەکە بوون. دایکانی ئاشتی و چەندین کەس پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکییەکە دەربڕی. درووشمی "بژی بەرخۆدانی جولەمێرگ" و "شارەوانی ئێمەن" بەرزکرایەوە، پانکارتی "ڕێگە بە داگیرکاری نادەین" هەڵواسرا. چالاکییەکە بە چەپڵە و هەلهەلە و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.
ئەزمیر
چالاکییەکەی ئەزمیر ٩ ڕۆژە بەردەوامە. ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان بەشداری چالاکییەکە بوون. لە چالاکییەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی جولەمێرگ" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" بەرزکرایەوە.
چالاکی دانیشتنەکە بە چەپڵە و درووشم کۆتایی هات.
ڕحا
چالاکییەکەی بەردەوام شارەوانی ڕحا، ١١ ڕۆژە بەردەوامە. هاوکات چالاکی ئێشکگری لە چەند ناوچەیەکی سەر بە ڕحا بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا درووشمی "هەموو جێگەیەک جولەمێرگ، هەموو جێگەیەک بەرخۆدان" بەرزکرایەوە.
ئیستەنبوڵ
ئێشکگری لەبەردەم شارەوانی ئیستەنبوڵ ٧ ڕۆژە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا درووشمەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرانی پارتەکان و پەرلەمانتاران بەشداری چالاکییەکە بوون، چەند وتەیەک پێشکەش کرا، لە وتەکاندا بانگەوازکرا بۆ تێکۆشانی هاوبەش.
چالاکییەکە بە گۆرانی و درووشم بەردەوام بوو، بە بانگەوازی ئەو ژنانەی کە ١٨ ی حوزەیران ئێشگکری دەگرن، کۆتایی هات.