ئەو شەقامەی که تاهیر ئەلچی تێدا کوژرا به ناوی ئەوەو ناونرا

شارەوانی سوری دەم پارتی ناوی ئەو شەقامەی (مەنارەی چوار ستوون)کە تاهیر ئەلچی تێدا کوژرا گۆڕا بۆ"شەقامی تاهیر ئەلچی".

نۆ ساڵ بەسەر کوژرانی تاهیر ئەلچی سەرۆکی پێشووی نوسینگەی پارێزەرانی ئامەد کە لە پێش مەنارەی چوار ستوون لە ٢٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ تیرۆر کرا تێدەپەڕێت. ئەمڕۆ بە شێوەیەکی بەرفراوان لە شوێنی تیرۆر کردنەکە یادی تاهیر ئەلچی کرایەوە.

لە یادکەدا راگەیاندرا؛ ناوی ئەو شەقامەی کە ئەلچی تێدا کوژرا، لەئەمرۆژەوە گۆڕدرا بۆ "شەقامی تاهیر ئەلچی". هەروەها وتراوە لە ڕێوڕەسمەکەی سبەینێدا، گۆڕینی ناوی شەقامەکە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.