بە دیمەن

ئوتا شنیدەربانگ و ئەکین جەرەن دۆگرواک لە موڵهایم یادکرانەوە

ئوتا شنیدەربانگ و ئەکین جەرەن دۆگرواک لە ١٩ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیان لەسەر گۆڕی ئوتا شنیدەربانگ لە شاری موڵهایم یادکرانەوە.

لە چالاکییەکەدا کە لەلایەن هەڤاڵەکانیانەوە ڕێکخرا، تیشکخرایەسەر تێکۆشانی ئوتا شنیدەربانگ و ئەکین جەرەن دۆگرواک.

خەباتکارانی ناوەندی کۆبوونەوەی ژنانی ئوتامارا، مەجلیسی ژنانی ئاسیا یوکسەلی دویسبۆرگ و هەڤاڵانی شەهید بەشداربوون.

لەسەر ناوی ئوتامارا، ژیندا دەنیز، لەسەر ناوی کۆماو شەنگی ئانا و لەسەر ناوی مەجلیسی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەل نودا ئامەد قسەیان کرد.

لە وتەکاندا ئاماژە کرا بە درێژەدان بە تێکۆشان و زیندووکردنەوەی یادی شەهیدان.

هەروەها تیشکخرایەسەر ژیان و ئایدیاڵ و ڕۆڵیان لە تێکۆشانی ئازادی، بۆ یادکردنەوەیان خولەکێک ڕێزگرتن پیشاندرا و تاجەگوڵینە دانرا.

یادەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.