ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد کە لەلایەن پەدەکەوە ڕفێندراوە، ئازاد ناکرێت
٢٣٠ ڕۆژە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد کە لەلایەن پەدەکەوە ڕفێندراوە، ئازاد ناکرێت.
٢٣٠ ڕۆژە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد کە لەلایەن پەدەکەوە ڕفێندراوە، ئازاد ناکرێت.
سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی(ڕۆژنیوز) ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بۆ سەردانی بنەماڵەکەی لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی شاری حەڵەب دەچێتەوە ڕۆژئاوای کوردستان. ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣،لە دەروازەی پێش خابوور (سێماڵکا) لە کاتی هاتنەوەی، لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە ڕفێندرا و دوای حەوت مانگ، پارێزەران توانیان بیبینن. ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد ٢٣٠ ڕۆژە لە زیندانی پەدەکە دایە و ئازاد ناکرێت.
پاش هەفتەیەک لە دیار نەمانی سلێمان ئەحمەد، لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە ڕاگەیاندرا لەلایەن ئەوانەوە ڕفێندراوە و دەرکەوت بە ئاشکرا هەڕەشەی سزادانی کراوە. سلێمان ئەحمەد نزیکەی ٥ ساڵە وەکوو هەواڵساز و ڕۆژنامە نووس لە بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوز کاردەکات.
ڕۆژی ٢٢ی ئایار ڕێگە بە پارێزەرەکانی درا لە زیندانی ئاسایشی دهۆک چاویان پێ بکەوێ.
لە ٣ی حوزەیران دادگای یەکەمی تاوانەکانی دهۆک ٣٠ی حوزەیرانی وەک یەکەم ڕۆژی دادگاییکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دیاری کردووە.