ڕۆژنامەوانی کورد سەردار کاراکۆچ لە هۆڵەندا دەستبەسەرکرا
ڕۆژنامەوان سەردار کاراکۆچ کە ٢٣ ساڵە لە هۆڵەندا دەژی، لەسەر داخوازی دەوڵەتی ئەڵمان لەلایەن پۆلیسی هۆڵەنداوە دەستبەسەرکرا، کاراکۆچ سبەی دەچێتە بەردەم دادگا.
ڕۆژنامەوان سەردار کاراکۆچ کە ٢٣ ساڵە لە هۆڵەندا دەژی، لەسەر داخوازی دەوڵەتی ئەڵمان لەلایەن پۆلیسی هۆڵەنداوە دەستبەسەرکرا، کاراکۆچ سبەی دەچێتە بەردەم دادگا.
سەردار کاراکۆچ کە ساڵانێکە لە چاپەمەنی ئازاد کاردەکات، لە ساڵانی نەوەدەکان نوێنەری ئەزمیری ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندەم بوو. هەروەها ئەوکات بەڕێوەبەری ناوەندی ئیستەنبوڵ بوو، لە تەقینەوەی ٣ ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٤ دژی ڕۆژنامەی ئۆزگور ئولکەی، لە بینای ڕۆژنامەکە بوو.
کاراکۆچ ڕۆژی پێنج شەممە لەلایەن پۆلیسی هۆڵەنداوە دەستبەسەرکرا.
ڕاگەیاندرا کاراکۆچ بە داخوازی ئەڵمانیا دەستبەسەرکراوە و سبەی دەچێتە بەردەم دادگا.