ژنانی گەنج لە بەردەم دادگەی مافی مرۆڤی ئەرووپا چالاکییان ئەنجامدا

ژنانی گەنجی کورد و ئەنتەرناسیۆناڵیست لە دژی گۆشرگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سەر بینای دادگەی مافی مرۆڤی ئەرووپادا چالاکییەکیان ئەنجامدا.

بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی کورد و ئەنتەرناسیۆناڵیست لە شاری ستراسبوورگی  فەرانسا چالاکییەک ئەنجامدرا.

چالاکییەکە لە چوارچێوەی کەمپەینی ' ئیمە دەڵێین نا' بەرێوە چوو.

گروپێک لە ژنانی گەنج چوونە سەر بینای دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا و پانکاردی بە نووسراوەی ' نا بۆگۆشەگیری' -یان هەڵواسی و پۆستری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان  بەرزکردەوە.

گروپێک تر چوونە ناو بیناکە و بە دەف لێدان چالاکییان ئەنجامدا.

چالاکییەکە کاتژمێر ١٣:٤٠ خولەک دەستیپێکرد ، ژنان دەستنیشانیانکرد کە دەخوازن چاویان بە بەرپرسانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا بکەوێت و دەربارەی دۆخی ڕێبەری گەلی کورد  دۆسیە پیشکەش بکەن.

ک-ش