ژنانی ئەنتەرناسیۆنالیست بۆ ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد
ژنانی گەنجی ئیتاڵی لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە تۆرینۆ ڕێپێوانیان کرد.
ژنانی گەنجی ئیتاڵی لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە تۆرینۆ ڕێپێوانیان کرد.
لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا ژنانی گەنجی ئەنتەرناسیۆنالیست لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێپێوانیان کرد و سڵاویان لە بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
چەندین ڕێکخراو بەشداری ڕێپێوانەکە بوون، پانکارتەکان دەربارەی پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازی ژنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە. ژنانی شۆڕشگێڕی وەک ساکینە جانسز و ئەندریا وۆڵف و فەرماندە ڕامۆنا و شاهیدە ئەبو غەزالە و تێریزا نۆج یادکرانەوە. ژنانی لە گۆڕەپانی پیازا کاستیلۆ کۆبوونەوە و درووشـمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"یان بەرزکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکرایەوە، ئەوەی ڕێبەرەی ئازادی ژنان دەپارێزێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، بۆیە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان واتای ئازادی هەموو ژنانە، گوترا: "فیکر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ، سەرچاوەی چارەسەرە بۆ قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین".
ژنان سڵاویان نارد بۆ بەرخۆدانی گەلی کورد لە گردبوونەوەی ئامەد لە ١٣ ی تشرینی یەکەم، چالاکییەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.