ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کۆنگرەی گەل: ئامانجمان، ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل، لە ٢٦ هەمین ساڵیاددا، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەمی بەتوندی شەرمەزار کرد و دەستنیشانی کرد لە ساڵی نوێدا دژی پیلانگێڕیی گۆشەگیری دەشکێنن. -
لە بەرلین لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی سیمینار ئەنجامدرا
لە بەرلین لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" سیمینارێک ئەنجامدرا. -
چالاکوانانی ئێشکگریی ئازادی پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەمیان شەرمەزار کرد
ئێشکگری ئازادی ستراسبۆرگ، لەڕێگەی گرووپێک لە پاریسەوە بەردەوامە. گرووپەکەی پاریس پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەمیان شەرمەزار کرد و بانگەوازیان کرد بۆ خاوەنداری لە ئێشکگری ئازادی. -
لە دوسلدۆرف ڕۆژی نێونەتەوەیی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا
لە دوسلدۆرف ٦ تیمی تۆپی پێ پێشبڕکێیان کرد، کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک خەڵات بەخشرایە سەرکەوتووانی خولەکە. -
لە فرایبۆرگ دژی گۆشەگیری کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا
لە فرایبۆرگ دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا. -
لە سیدنی چالاکیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" ئەنجامدرا
لە شاری سیدنی ئوسترالیا ستاندێک دانرا و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم شەرمەزارکرا. -
لە یەریڤان فیستیڤاڵی کەمەنەتەوایەتییەکان بەڕێوەچوو
کوردان بە کەلتووریی خۆیانەوە بەشداربوون لە فیستیڤاڵی یەریڤان و کتێبەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە زمانی ئەرمەنی پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا. -
لە ستۆکهۆڵم سیمیناری "کوردستان و داگیرکاری" ئەنجامدرا
ئینستیوتی کوردی ستۆکهۆڵم لەسەر مێژووی کوردستان و هەوڵەکانی داگیرکاری و پاکتاوکردن، سیمینارێکی ئەنجامدا. -
تەڤ_دەم: بۆ ئازادی ڕێبەرێتی تێکۆشان مەزن دەکەین
لە ڕاگەیاندراوی تەڤ_دەم گوتراوە: "کلیلی چارەسەر لە ئیمراڵییە. بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەرێتی و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی، بانگەواز لە هەمووان دەکەین بۆ فراوانکردنی تێکۆشان". -
جەنگاوەرانی کەبەدەهە لە شاری بورسا ئاگریان لە دوو کارگە و ئۆتۆمبێلێک بەردا
جەنگاوەرانی سەما یوجە سەر بە کەبەدەهە ڕایگەیاند؛ لە دژی گۆشەگیری و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم، لە شاری بورسا ئاگریان لە دوو کارگە و ئۆتۆمبێلێکی لوکس بەرداوە. -
بیلمەز: لە مێژووی ئیمراڵیدا ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت خراپترینە
پارێزەر ئیبراهیم بیلمەز وتی: "لە ئیمراڵیدا دۆخێکی نائاسایی گۆشەگیری بوونی هەیە. ٤٣ مانگە زانیاری نییە. هەموو جۆرە ماف و وێژدانێکی مرۆڤایەتی پێشێلکراوە، لە مێژووی خۆیدا ئیمراڵی لە خراپترین ئاستی خۆیدایە." -
سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتالیا: ئەمریکا وتی 'ئۆجالان رادەستی تورکیا بکەن'
ماسیمۆ دالێما کە لە کاتی پیلانگێریی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا بوو، دانی بەوەدا نا کە سەرۆکی ئەمریکا ئەو کاتە بیل کلینتۆن پەیوەندی پێوەکردووە و رایگەیاندووە، "ئۆجالان رادەستی تورکیا بکەن". -
لە شاری کۆرونا لەبارەی رێگەی سێهەمەوە گفتوگۆکرا و سڵاو لەبەرخودانی گەریلا کرا
لە شاری کۆرونای ئیسپانیا پاڕادایمی رێگەی سێهەمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خرایەبەرباس. لە چالاکیەکەدا سڵاو لە بەرخودانی گەریلاش کرا. -
کەمپەینی "تیشکەکانی خۆر" لە بەرلین: کۆتایی بە گۆشەگیری ئیمراڵی بهێنن
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "تیشکەکانی خۆر" لە بەرلین چالاکی دەنگ هەڵبڕین و بانگەوازی گەل ئەنجامدرا. سوزان ڕۆڵینگ بانگەوازی لە سی پی تی و ڕێکخراوە بەرپرسیارەکان کرد، دەستبەجێ کۆتایی بە گۆشەگیری ئیمراڵی بهێنن. -
لە نیس بۆ ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوان ئەنجامدرا
لە شاری نیسی فەرەنسا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ٩ ی تشرینی یەکەم بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد ڕێپێوانی جەماوەری ئەنجامدرا. -
دۆستانی کورد لە سکۆتلەندا سڵاویان لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" کرد
ئەندامی تۆڕی پشتیوانی کوردستان هەزال کارلۆس ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دژی سەرمایەداری تێدەکۆشێت و تیشکی خستەسەر گرنگی سەرکەوتنی هەڵمەتی ئازادی جیهانی. -
لە کۆبوونەوەکانی گەل بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی هەڵمەتی ئازادی
لە کۆبوونەوەکانی گەل لە چەند شارێکی ئەوروپا، گوترا: "ئەم هەڵمەتە سەردەخەین، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین و پلانەکانی سەر کوردستان پووچەڵ دەکەینەوە". -
لە هامبۆرگ ڕۆژەکانی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانیی ڕۆژەکانی ئۆجالان لە شاری هامبۆرگ چالاکی ئەنجامدرا. -
فیداییەکان لە پاریس یادکرانەوە
لە کەسێتی ئەندامانی تابووری نەمران ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین کە ١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ چالاکی فیداییان ئەنجامدا، شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە. -
تەڤ_چاند لە کۆڵن چالاکی ئەنجامدا
تەڤ_چاند لەبەردەم کڵێسەی دۆم لە کۆڵن چالاکی ئەنجامدا، لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە، تێکۆشانی چەند ساڵە دژی پیلانگێڕی، بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاجدار دەکەین. -
ئەمجارە هەوڵیاندا ناڤ_بەرلین بسووتێنن
ناوەندی ناڤ_بەرلین کە دوێنێ ڕووبەڕووی هەڵکوتانەسەر پۆلیس بووییەوە، ئەمڕۆ هەوڵیاندا بیسووتێنن. کاتێک کەسانی نێو شەقامەکە هەستیان بە ڕەوشەکە کرد، هێرشکەران ترسان و هەڵاتن، بەڵام دەستگیر نەکران. -
پێکهاتەکانی جەدەکە_سە بۆ ڕێپێوانەکانی بازل و کۆڵن کۆبوونەوە
پێکهاتەکانی جەدەکە_سە لەپێناو پلانسازی بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کۆبوونەوە، بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکانی ١٢ ی تشرینی یەکەم لە بازل و ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن بانگەوازیان کرد. -
فەد_کورد هەڵکوتانەسەر ناڤ_بەرلینی شەرمەزارکرد
فەد_کورد ڕایگەیاند هەڵکوتانەسەر ناڤ_بەرلین لەلایەن پۆلیسەوە ڕاستەوخۆ بەئامانجگرتنی تێکۆشانی دیموکراتیک و مافی ڕێکخراوبوونی گەلی کوردە، بانگەوازی لە حکومەت و بەرپرسانی ئەڵمان کرد ڕێزبگرێت لە مافی ڕەوای دیموکراتیکی گەلی کرد. -
لە ناوچەکانی ئامەد بانگەوازی سەفەربەری کرا بۆ "گردبوونەوەی ئازادی"
کارەکانی گردبوونەوەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە ١٣ ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی وێستگەی ئامەد ئەنجام دەدرێت، بە هەموو هێزێکەوە بەردەوامە. -
گۆشەگیری لە رۆما شەرمەزارکرا
لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا ئەندامانی کۆمیتەی ژنۆلۆژی ئیتالیا و فرێنتا مورگیرا، لەپێناو ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد خۆپیشاندانێکیان سازکرد.