ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە ناوچەیەکی ئەنتاڵیا ٣٠٠ نەژادپەرستی تورک هێرشیان کردە سەر کرێکارە کوردەکان
لە گوندێکی ناوچەی ئەلمالی ئانتاڵیا گروپێکی ٣٠٠ کەسی لە تورکە نەژادپەرستەکان هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک کرێکاری وەرزی کورد. بەو هۆیەوە کریکارە کوردەکان گوندەکەیان بەجێهێشت. -
پارێزەران بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی بەرپرسانیان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد. -
مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک بەردەوامە
چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، پێی نایە ٢٤٩ـەمین ڕۆژەوە. -
چالاکی مانگرتن لە لاڤریۆ لە ڕۆژی ٢١٢مین دا لەلایەن گروپی ٤٣مین بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لە خواردن لە یۆنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژی ٢١٢مین دا لەلایەن گروپی ٤٣مین بەردەوامە. -
مانگی سووری کوردستان بانگەوازی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەى ئەلباک بڵاوکردەوە
مانگی سووری کوردستان بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەى ئەلباک بانگەوازێکی بە دەمەوەچوونی بڵاوکردەوە. -
تورکە نەژادپەرەستەکان لە ئەنتالیا هێرشیان کردە سەر کرێکارانی وەرزیی کورد
گروپێکی ٣٠٠ کەسی لە تورکە نەژادپەرەستەکان لە گوندی بایرالا لە ناوچەی ئەلمالی لە ئەنتالیا هێرشیان کردە سەر کرێکارانی وەرزیی کشتوکاڵ. بەهۆی ئەو هێرشەوە بنەماڵەى کورگای خەڵکی مێردین ناچاربوون گوندەکە چۆڵ بکەن. -
لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا فەرمانی سەر ئێزدییەکان ئیدانە کرا
لە ساڵیادی فەرمانی داعش بۆ سەر ئێزدییەکان لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا چالاکییەک بەڕێوەچوو و فەرمانی سەر ئێزدییەکان ئیدانە کرا. -
لەکەنەدا کۆمەڵکوژییەکەى قۆنیا ئیدانە کرا
لە قۆنیا ٧ ئەندامی بنەماڵەیەکی کورد لەلایەن نەژادپەرەستانی تورکەوە کۆمەڵکوژکران، ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا. -
لە ئەڵمانیا کۆنفرانسی ئینتەرناسیۆناڵی کورد بەڕێوەدەچێت
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆنفرانسی ئینتەرناسیۆناڵی کورد بەڕێوەدەچێت. -
لە دارمشتاد یادی شەهیدان کرایەوە
لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا یادی گەریلای هەپەگە زەکی شامان ناسراو بە عەلی چیچەک کرایەوە، کە لە ٢٩ی تەممووز لەگەڵ هاوڕێکانیدا شەهید بوون. -
کۆمەڵکوژیی نەژادپەرەستانی تورک لە چەندین شوێن ئیدانە کرا
کۆمەڵکوژیی نەژادپەرەستانی تورکی ئاکەپە – مەهەپە لە ناوچەى مەرامی قۆنیا، لە زۆێک لە پایتەختە ئەوروپییەکان و شارەکاندا ئیدانە کرا. -
هەبەدەهە: حسابی کۆمەڵکوژیەکە دەپرسین
هەبەدەهە لەدژی کۆمەڵکوژی ناوچەی مەرامی کۆنیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "ئێمە حساب دەپرسین." -
ئیهادە و تیهەڤە: لەدژی کۆمەڵکوژی پێویستی بە هەڵوێستێکی هاوبەشە
ئیهادە و تیهەڤە ئاماژەیان بە هێرشی نەژادپەرستی لە کۆنیادا و داوای هەڵوێستێکی هاوبەشیان کرد. -
"کۆمەڵکوژکردنی بنەماڵە کوردەکە لە قۆنیا پەیوەندیی بە هێرشکارەکانی پێشووە هەیە"
پارێزەر عەبدولڕەحمان کارابولوت رایگەیاند، شوێنەواری ١٦ گولـلە بەسەر تەرمی ٦ کەس لەو کوژراوەکانەوە هەیە، کە لە هێرشی نەژادپەرەستانی تورکدا کۆمەڵکوژکران و راشیگەیاند، "کۆمەڵکوژییەکە پەیوەندیی بە هێرشکارەکانی پێشووە هەیە". -
ئەو کوردانەى لە قۆنیا کۆمەڵکوژکران لە گۆڕستانی سەراج ئۆغڵو بە خاک دەسپێردرێن
ئەو کوردانەى لە قۆنیا لەلایەن نەژادپەرەستانی تورکی ئاکەپە – مەهەپەوە کۆمەڵکوژکران، ئەمڕۆ لە دوای مەراسیمی نوێژ لەسەر تەرمەکان لە گۆڕستانی سەراچ ئۆغڵو بە خاک دەسپێردرێن. -
کەنەکە: ئەوەى لە قۆنیا روویدا دڕندایەتی و کۆمەڵکوژییە!
کەنەکە لەباری هێرشی نەژادپەرەستانی تورک لە قۆنیا بۆ سەر بنەماڵەیەکی کورد و کۆمەڵکوژکردنیان رایگەیاند، " ئەوەی لە کۆنیا روویدا، هێرشێکی ئاسایی نییە. دڕندایەتی و کۆمەڵکوژییە". کەنەکە داوای لە هەموان کرد لە دژی ئەو هێرشانە بوەستنەوە. -
تەرمی ئەو کوردانەى لە قۆنیا کۆمەڵکوژ کران گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە
تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردانەى لە قۆنیا لەلایەن نەژادپەرەستانی تورکی ئاکەپە – مەهەپەوە کۆمەڵکوژکران، بۆ توێکاری گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە. -
لە قۆنیا هێرشکرایە سەر کوردان و ٧ کەسی یەک بنەماڵە کۆمەڵکوژکران
بنەماڵەیەکی کورد، کە ماوەیەک لەوە پێش لە قۆنیا لەلایەن نەژادپەرەستانی تورکەوە هێرشیانکرابوویە سەر، رۆژی ٣٠ی تەمموز بۆ جارێکیتر هێرشیانکرایەوە سەر و هەر ٧ کەسی بنەماڵەکەیان کۆمەڵکوژکرد، کە ٣ لە کوژراوەکان ژنن. -
ژنانی تیشکی رۆژ ٣ کارگەیان سووتاند
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ رایگەیاند، لە کۆنیا، ئەدرنە، مێرسینو ئەستەنبوڵ وڵامی هێرشەکانی سەر گەلی کرد و گۆڕستانی شەهیداناین داوەتەوە و کارگەیان سووتاندووە. -
لە مارماریس هێرش کرایەسەر باڵەخانەی هەدەپە
لە ناوچەی مارماریسی موغلا شەوی رابردوو هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی رێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە). دوو هەفتە لەمەوبەریش هێرش بەرانبەر باڵەخانەکە ئەنجامدرابوو. -
ژنانی تیشکی رۆژ لە ٣ شار تورکە فاشیستەکانیان کردە ئامانج
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ وڵامی هێرشەکانی سەر کوردانی دایەوە و لە ئەستەنبوڵ کرکلارئەلی و کۆجائەلی نەژادپەرستانی تورکیان کردە ئامانج. -
ئێزدییەکانی ئەوروپا چالاکیی بەرفراوان ئەنجام دەدەن
بە ئامانجی بەفەرمیی ناساندنی کۆمەڵکوژیی شەنگال، قبوڵکردنی سیستمی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال و ڕزگار کردنی ژنان و منداڵانی ئێزدی و دادگاییکردنی تاوانبارانی ئەو کۆمەڵکوژییە، لە ڕۆژانی ١ تا ٧ی ئاب، ئێزدییەکانی ئەوروپا چالاکیی ئەنجام دەدەن. -
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی ئەنجوومەنی ئەوروپایان کرد
ژمارەیەک رێکخراوی مافی مرۆڤ بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و سێ زیندانی تر لە زیندانی ئیمراڵی سەردانی کۆمیتەى وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپایان کرد. -
ئەندامانی کۆنگرەى ئەمریکا دەیانەوێت ئیدی تەکنەلۆژیای درۆن بە تورکیا نەفرۆشرێت
دایڤد سیسیلین و گاس بلراکس دوو ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە کۆنگرەی ئەمریکا داوایان لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان کردووە، فرۆشتنی تەکنەلۆژیای درۆن بە تورکیا رابگرێت. -
نەژادپەرەستانی تورک لە ئەنقەرە هێرشیان کردە سەر بنەماڵەیەکی تری کورد
نەژادپەرەستانی تورک لە ناوچەى ئەلماداگی لە ئەنقەرە هێرشیان کردە سەر بنەماڵەیەکی کورد و ژنێک بە ناوی ز.د بە ٥ منداڵەکەیەوە لەو ناوچەیە دەرکران.