ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ژنانی پرشنگی خۆر لە دژی گۆشەگیری لە سێ شاردا چالاکییان ئەنجامدا
دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی رۆژ رایانگەیاند، بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری و پشتیوانیکردن لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە شارەکانی ئیستەنبول، کۆجالی و تەکیرداغ چالاکییان ئەنجامداوە. -
لە زیندانی سیلیڤریی ئیستەنبول دا مەرگ بە سەر زیندانیاندا دەسەپێنن
لە زیندانی ژمارە ٥ی سیلیڤری ئەشکەنجەدانی زیندانیان زۆر قورس بووە و دایە سۆنگول تاشتان، دایکی قادر کایا باسی لەوەکرد، کە لە رێگەى تەلەفونەوە لەگەڵ کوڕەکەیدا قسەى کردووە و وتی، "ئیدی ناهێڵن هەناسەش بدەن". -
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ١٤ یەخت و ئۆتۆمبیلێکی سوتاند
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، لە زۆر شار ١٤ یەخت و ئۆتۆمبێلێکی هێرشکەر لە دژی کوردان لە کۆنیا سووتێنراون. -
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد سەردانی سی پی تی-یان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجان رێبەری گەلی کورد سەردانی کۆمیتەى دژ بە ئەشکەنجەى ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی / CPT) کرد و داوایانکرد، سی پی تی بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستێت. -
کوردستانیان لە ئەڵمانیا لە بەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا کۆبوونەوەى جەماوەری رێکدەخەن
کوردستانیان لە ئەڵمانیا لە ٢٨ی تەممووزدا لەگەڵ دۆستەکانیان لە بەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا کۆدەبنەوە و بێدەنگی و هاوکاریکردنی ئەمریکا بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە دەکەن. -
لە گریگنیی پاریس رێپێوانی 'وەرن جەنگی ئازادییە' رێکخرا
لە ناوچەى گریگنیی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'وەرن جەنگی ئازادییە' رێپێوانێک رێکخرا. -
گۆچیزدەر: دەسەڵات و میدیاکان بەرپرسیارن لە هێرشی نەژادپەرستانە
گۆچیزدەر تیشکی خستە سەر هێرشە نەژادپەرستەکان لە دژی کورد و پەنابەران و وتی:"ئەم میدیا و دەسەڵاتدارانە بەرپرسیارن لەو هێرشانە" -
پارێزەران بۆ بینینی رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتییان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ بینینی موەکیلەکەیان سەردانی داواکاری گشتییان کرد. -
پەیمانی لۆزان لە ٩٨هەمین ساڵی خۆیدا شەرمەزارکرا
پەیمانی لۆزان کە ٩٨ ساڵ پێش ئێستا لە لایەن دەوڵەتانی ئیمپریاڵیستەوە واژۆ کرا، بە ڕێپێوان لە سویسرا شەرمەزارکرا. -
گوێ بە یاسا نادرێت و چاوپۆشی لە نەژادپەرستی دەکەن
ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی ئیهادە رایگەیاند، دادوەران هێرشی نەژادپەرستی بەپێی مادەی ١٢٢ یاسای تورک هەڵناسەنگێنن، بە چاوی رووداوی یاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن کە ئەوەش هێرشەکان زیاتر دەکات. -
یەکەم فیلم لە مێژووی مەجارستاندا دەبێتە دیجیتاڵ
لە مەجارستان یەکەم فیلم لە ساڵێ ١٨٩٦دا تۆمار کرا و فیلمەکە لە بوداپیشتی پایتەخت دەکرێتە فیلمی دیجیتاڵی. -
یادی شەهیدانی زیندان و شەهیدانی پرسوس کرایەوە
لە لەندەن یادی شەهیدانی تەمموز، شەهیدانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمموز و ٣٣ شەهیدی پرسوس کرایەوە. -
ئیهادە سەردانی ئەو خانەوادەیەی کرد کە هێرشی نەژادپەرستی بەرانبەری ئەنجامدرا
ئیهادە لە نەخۆشخانەی ناوچەی ئاڵتنداغی ئەنقەرە سەردانی ئەو خانەوادەیەی کرد کە هێرشی نەژادپەرستی بەرانبەر ئەنجامدرا. -
دەبەپە: لەدژی هێرشی نەژادپەرستی هەنگاو بەرەوە دواوە نانێین
پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە) بە توندی هێرشی نەژادپەرستی سەر کوردانی شەرمەزار کرد و وتی، "ئێمەی کورد و سیاسەتمەداران لەبەرانبەر هێرشەکان هەنگاو بەرەوە دواوە نانێین." -
هەدەپە سەردانی خانەوادەی پۆیرازی کرد
رێکخستنی هەدەپە لە شاری ئیزمیر سەردانی خانەوادەی پۆیرازی کرد. -
لە ئەوروپا گەنجان چەندین چالاکیان ئەنجامدا
گەنجانی کورد لە ئەوروپا رژانە ناو گۆڕەپانەکان و ئاماژەیان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد. -
حەکیم داڵ کە لەلایەن نەژادپەرەستانی تورکەوە کوژرا بە خاکسپێردرا
حەکیم داڵ هاووڵاتیی کوردی ئامە لە ناوچەى مەرام لە پارێزگای قۆنیا لەلایەن نەژادپەرەستانی تورکەوە کوژرا و ئەمڕۆ تەرمەکەی بە خاکسپێردرا. لە ساڵی ٢٠١٠ەوە لە هێرشی نەژادپەرەستانی تورکدا ١٥ کەس کوژراون و ١٠٩٧ کەسیش برینداربوبون. -
وڵاتپارێز و سیاسەتمەداری کورد محەمەد سوباشی کۆچی دوایی کرد
وڵاتپارێزی کورد محەمەد سوباشی لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد. -
نەژادپەرەستانی تورک لە قۆنیا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەیەکی کورد و ئەندامێکی بنەماڵەکەیان کوشت
گروپێک نەژادپەرەستی تورک، کە لە ٦٠ کەس پێکدەهاتن لە ناوچەى مەرام لە پارێزگای قۆنیا هێرشیان کردە سەر ماڵێکی کورد و لەو هێرشەدا حەکیم داڵ-ی ئەندامی ئەو بنەماڵە کوردەیان کوشت. -
رێککەوتننامەى لۆزان لە ٩٨هەمین ساڵیادیدا ئیدانە دەکرێت
رێککەوتننامەى لۆزان، کە کوردستانی پێ دابەش و پارچە کرا لە ٩٨هەمین ساڵیادیدا لەلایەن کوردستانیان و دۆستەکانیانەوە ئیدانە دەکرێت. -
ماکرۆن: هاوکارییەکانمان بۆ باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوام دەبێت
کۆشکی ئیلیزێ لەبارەی چاوپێکەوتنەکەى ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەگەڵ شاندەکەى مەسەدە رایگەیاند، ماکرۆن بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیی خۆی بۆ باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا. -
لە لاڤریۆ یادی شۆرشی رۆژئاوا کرایەوە
لە شاری لاڤریۆی یونان یادی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان کرایەوە. -
لە ئیسپانیا ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا و شۆڕشی ئیسپانیا پیرۆز کرا
ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا و شۆڕشی ساڵی ١٩٣٦ی ئیسپانیا لە دژی فاشیزمی فرانکۆ، لە زۆرێک لە شارەکاندا پیرۆز کران. -
شاندی مەسەدە لەگەڵ ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبوونەوە
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی بەڕێوەبەریی خۆسەر رایگەیاند، شاندی مەسەدە لەگەڵ ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبوونەتەوە. -
هەدەپە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە جەژنی قوربانیان پیرۆز کرد و وتیان: "هیوادارین جەژنی قوربان لە هەموو جیهان ببێتە مایەی تەندروستی، ئاشتی، ئارامی، دادپەروەری و برایەتی."