ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کەمالبای: ئامانجیان کۆمەڵکوژکردنی بەڕێوەبەران و ئەندامانی هەدەپە بوو لە ئیزمیر
سەرپیل کەمالبای پەرلەمانتاری هەدەپە، کە لە دوایین ساتدا لە هێرشە چەکدارییەکە بۆ سەر بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر رزگاری بوو رایگەیاند، ئامانجی هێرشەکە کۆمەڵکوژی بوو، چونکە لەو رۆژەدا مەراسیمی ئیمزاکردنی کتێبی بەیاز ئوستون هەبوو. -
لوسی فشەر ئەندامی شاندی ئاشتی و ئازادیی نێونەتەوەیی: شەڕکردن بەرامبەر فاشیزم تەنها ئەرکی کورد نییە
لوسی فشەر ئەندامی شاندی ئاشتی و ئازادیی نێونەتەوەیی دەڵێت: "شەڕکردن لەبەرامبەر فاشیزم و خراپەکاری تەنها ئەرکی گەلی کورد نییە، بۆیە دەبێت هەموومان خۆیان بەرپرسیار ببینن." -
ریپۆرتەری دادگای دەستووریی تورکیا داوایکرد سکاڵای داخستنی هەدەپە پەسەند بکرێت
رۆژێک دوای هێرشی چەکداری بۆ سەر بارەگاری هەدەپە لە ئیزمیر، ریپۆرتەری دادگای دەستووری بنەڕەتیی تورکیا داوایکرد، سکاڵای داخستنی هەدەپە قبوڵ بکرێت. -
تەرمی دەنیز پۆیراز لە گۆڕستانی بوجا کایناکلەر بە خاک دەسپێردرێت
دەنیز پۆیراز لە هێرشی فاشیستەکانی دەوڵەتی تورک دا بۆ سەر بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر شەهید بوو. بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەکەى لە گۆڕستانی بوجا کایناکلەر بە خاک بسپێردرێت. -
دایە پۆیراز: من دایکی شەهیدم و بۆ کچەکەم ناگریم و پێی سەربەرزم
دەنیز پۆیراز دوێنێ لە بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر لەلایەن فاشیستەکانی تورکەوە شەهید کرا و دایە فەهیمە پۆیراز لە پرسەى کچەکەیدا وتی، "من بۆ کچەکەم ناگریم و پێی سەربەرزم". -
دەیان کەس لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گۆڕستاندا لە ئێشکگریدان بۆ خاوەنداریکردن لە تەرمى پۆیراز
بۆ خاوەنداریکردن لە تەرمی دەنیز پۆیراز، کە دوێنێ لە هێرشێکدا بۆ سەر رێکخستنەکانی هەدەپە لە ئیزمیر کوژرا، دەیان کەس لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گۆڕستاندا لە ئێشکگریدان. -
باڵەخانەی هەدەپە لە ئیزمیر سووتێنرا و ئەندامێکی پارتەکە کوژرا
رێکخستنی هەدەپە لە ئیزمیر رایگەیاند، کەسێکی نەناسراو، هەڵیکوتاوەتە سەر باڵەخانەکەیان و سووتاندویەتی و ئەندامێکیشیانی کوشتوور. -
'لەدژی ئیمپریالیزم دادپەروەری بۆ گەلان و کەشوهەوا'
کۆبونەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە شاری جنێڤی سویسرا بە چالاکیەک شەرمەزار کرا. -
لە بەرلین ستاندی 'ئێمە رێبەرتی دەخوێنین' دانرا
لە بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا ژەخەکە لە چوارچێوەی کەمپەینی 'کات کاتی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالانە'دا ستاندنی ئاگادارکردنی بە ناوی 'ئێمە رێبەرتی دەخوێنین' دانا. -
دانیشتنی دۆزی کۆبانێ سبەینێ بەردەوام دەبێت
گونای کۆبیلای گوتەبێژی پارتی هەدەپە و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە لە دانیشتنی دۆزی کۆبانێدا قسەی کرد و رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەرپرسیاری گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەکانن. -
لە ئەستەنبوڵ ٥ ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران
لە ئەستەنبوڵ، پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەندامانی هەدەپە و ٥ کەسیان دەستگیرکرد. -
پارێزەران جارێکی دیکە داوای بینینی ڕێبەر ئۆجالانیان کرد
پارێزەر و خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بۆئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری کۆماریی بورسایان کرد. -
شاندی ئاشتی دوای گەڕانەوە بۆ دوسلدۆرف: پشتیوانییەکانمان گەشتر و بەهێزتر دەکەین
دەستەى دووەمی شاندی ئاشتی، کە بۆ راوەستاندنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک رۆیشتبوون بۆ هەولێر لە باشووری کوردستان و پەدەکە رێگریی لێکردن، گەڕانەوە بۆ دوسلدۆرفی ئەڵمانیا. -
لە هەڵسنکی هێرشی دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکە شەرمەزارکران
کوردان لە هەڵسنکی پایتەختی فینلەندا هێرشی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باشوری کوردستان و هاوکاری پەدەکەیان شەرمەزار کرد. -
کوردانی روسیا ناڕەزاییان پیشانی پەدەکەدا
کوردستانیان لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، هاوکاری پەدەکەیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد. -
پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری کۆماریان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی چاوپێکەوتنی لەگەڵدا ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد. -
لە قوبرس هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کران
کوردستانیان لە شاری لیفکۆش لە وڵاتی قوبرس بەرەو ناوچەى لیدرا پاڵاس رێپێوانیان ئەنجامدا، کە لەلایەن تورکیاوە داگیرکراوە و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک و هەڵوێستی پەدەکەیان ئیدانە کرد. -
لە ئۆسلۆ بانگەوازی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئێرانکرا
لە ئۆسلۆ پژاک و کژار چالاکی هاوبەشیان ئەنجامدا و بانگەوازیان لە گەلی کورد کرد کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران بایکۆت بکەن. -
دانیشتنی دۆزی کۆبانێ سبەینێ بەڕێوەدەچێت
لە دانیشتنی دۆزی کۆبانێ دە، دوای قسەکانی ئایهان بیلگەن کە بەرگری لەخۆی کرد، دانیشتنەکە سبەینێ بەردەوام دەبێت. -
تەجەشە و تێکۆ-ژن: بە بەهێزترین شێوە خاوەنداری لە بەرخۆدان بکەین!
تەجەشە و تێکۆ-ژن رایانگەیاند، ئەوانەی سەردەکەون، هەڵۆکانی زاگرۆس و گەلی کوردستان دەبن. بانگەوازمان ئەوەیە کە بە شێوەیە بەهێز خاوەنداری لە بەرخۆدان بکەین. ١٩ی حوزەیران لە هەموو ئەوروپا ژیان بوەستێنین." -
زیندانیانی سیاسی ٢٠٠ رۆژە لە مانگرتندان؛ دەبێت چالاکییەکانی دژ بە گۆشەگیری بەهێز بکرێن
بەرخودانی چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە ٢٠٠هەمین رۆژدایە، کە لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەڕێوەی دەچێت. -
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر ٢ کارگە، ٢ کۆگا و ٢ ئۆتۆمبێڵیان سووتاند
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە ئەستەنبوڵ، کۆجائەلی و بورسا ٢ کارگە، ٢ کۆگا و ٢ ئۆتۆمبێڵیان سووتاندووە. -
شاندی نێونەتەوەیی ئاشتیی راگەیەنراوێکی لەبارەی دیپۆرتکردنەوەیان لە هەولێر بڵاوکردەوە
شاندی نێونەتەوەیی ئاشتیی و ئازادی بۆ کوردستان، بەرامبەر ڕێگرییلێکردنیان لە هەولێر ناڕەزایەتییان نیشاندا و ڕایانگەیاند: ئێمە ئەنترناسیۆنالیستین و نوێنەرایەتیی هیچ پارتێکی کوردی ناکەین، پێویستە دەوڵەتی تورک دەستوبرد لە ناوچەکە بکشێتەوە. -
لە ستۆکهۆڵم چالاکی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئێران
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران چالاکی ئەنجامدرا. -
کورد و دۆستەکانیان لە میلبۆرنی ئوستورالیا لە دژی داگیرکەری وەستانەوە
کورستانیان و دۆستەکانیان لە شاری میلبۆرنی ئوستورالیا رژانە سەر شەقامەکان وهێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان ئیدانە کرد.