ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کەجەدەکە-ئەورووپا بەرنامەی چالاکییەکانی دژبە گەلەکۆمەی ڕاگەیاند
کەجەدەکەی ئەورووپا بەرنامەی چالاکییەکانی لەدژی گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات ئاشکرا کرد و داوای لە گەلی کورد، ڕۆشنبیران، هێزە دیموکراتیکەکان، ژنان و گەنجان کرد کە بە شێوەیەکی جەماوەری بەشداری بکەن. -
پارێزەرانی ئۆجالان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتییان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتییان کرد. -
لە ساربروکن لە دژی هێرشەکانی فاشیزم چالاکی ئەنجامدران
لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا هێرشەکانی فاشیزم ئیدانە کران. -
داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گارە لە زوریخی سویسرا ئیدانە کرا
دوای بانگەوازی بە پەلەی کەجەدەکەی ئەوروپا بۆ ئیدانکردنی هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گارە، کوردستانیان لە شاری زوریخی سویسرا رژانە سەر شەقامەکان و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک-یان بۆ سەر گارە ئیدانە کرد. -
هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گارە لە هامبورگ ئیدانە کرا
هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گارە لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا ئیدانە کرا. -
لە فرایبورگ و ئاوریش نامە بۆ ئازادیی ئۆجالان بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان نێردرا
لە شارەکانی فرایبورگ و ئاوریش ئەڵمانیا بۆ ئازادی و تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا. -
لە کۆڵنی ئەڵمانیا هێرشی داگیرکەریی سەر گارە ئیدانە کرا
هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ سەر ناوچەی گارە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا. -
سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی باشوور ویەکێتی ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژئاوا یاداشتێکیان واژۆ کرد
یەكێتی ڕاگەیاندنی ئازاد لە ڕۆژئاوای كوردستان و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان بەمەبەستی ئەنجامدانی هەماهەنگی زیاتر لە نیوان خۆیاندا واژۆ کرد. -
مەحموود عوسمان: بابەتەکە نە پەکەکەیە، باشووری کوردستانە
سیاسەتمەداری کورد مەحموود عوسمان دەربارەی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بانگی لە هەموو لایەنە سیاسییەکان کرد و وتی: " بابەتەکە نە پەکەکەیە، باشووری کوردستانە و باشووری کوردستان زەرەرمەندی سەرەکییە. -
دایە ئاجار: کچەکەم لە سەرە مەرگدایە بە خێرایی ئازادی بکەن!
تەنزیلە ئاجار زیندانیی نەخۆش لە زیندانی باقرکۆی تووشی نەخۆشیی ڤایرۆسی جگەر و سیل بووە. دایە رەسمییەی دایکی تەنزیلە رایگەیاند، کچەکەى لەسەرە مەرگدایە و داوایکرد بەخێرایی ئازادی بکەن. -
٣ رێکخراوی تری ئیتالی بەشداری کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بوون
خوێندنگەى گەلی ئەنتۆنیو گرامشی، گۆڤاری ئیل بینە کۆمۆنە و سەندیکای مامۆستایانی (COBAS)ی ساردینیا بەشداری کەمپەینی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بوون. -
لە لۆزانی سویسرا کتێبخانەى رێبەرایەتی دەستی بە گەشتەکەى کرد؛ کاتیەتی
کتێبخانەی رێبەرایەتی هەموو ساڵێک بە بۆنەى ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات دەستدەکات بە بڵاوکردنەوەى پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و وڵات بە وڵات دەگەڕێت. دوێنێ کتێبخانەکە لە لۆزانی سویسرا دەستی بە گەشتەکەى کرد. -
جەنگاوەرانی یەکەی سەما یوجە لە کەبەدەهە لە مێرسین چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی یەکەی سەما یوجە لە بزووتنەوەى یەکگرتووی ژنانى شۆڕشگێڕ (کەبەدەهە - KBDH) لە ناوچەى ئاکدەنیزی مێرسین لە دژی کارگەیەک بە ناوی جیهانا تانەکس نارەنجی چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا. -
لوکسەمبورگ بڕیاریدا لەیلا شامانی پەنابەری کورد رادەستی تورکیا بکاتەوە
دەوڵەتی لوکسەمبورگ بڕیاری دا لەیلا شامان ژنە پەنابەری کورد بە پاساوی ئەوەى لە کاتی خۆبەڕێوەبەریی نسێبین دا "بەشداریی لە بەڕێوەبەریی خۆسەری دا کردووە" و سزای دەستگیرکردنی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆ دەرکراوە، رادەستی تورکیا بکاتەوە. -
جەنگاوەرانی یەکەی محەمەد تونچ لە هەبەدەهە لە ئیستەنبول چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی یەکەی محەمەد تونچ لە بزووتنەوەى شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) رایانگەیاند، لە ئیستەنبول لە دژی لقی مارکێتی (BÎM) چالاکییان ئەنجامداوە. -
چالاکی گەنجانی کورد و ئەنترناسیۆنالیست لە ئەڵمانیا بەردەوام دەکات
چالاکی گەنجانی کورد و ئەنترناسیۆناڵیست کە بە ئامانجی ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری هاناووی ئەڵمانیا دەستیپێکردبوو، لە مانهایم بەردەوام دەکات. -
لە خۆپیشاندانەکانی زانکۆی بۆگازچی ٥٦٣ خوێندکار دەستگیرکراون
لە کاتی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی زانکۆی بۆگازچی تورکیا تا ئێستا، بە لانیکەمەوە، ٥٦٣ خوێندکار دەستگیر کراون. -
بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتی کرا
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لە ئیمراڵی سەردانی داواکاری گشتییان کرد. -
مستهفا كازمى: داعش پیلانى گهورهى بۆ هێرشكردنه سهر كهركوك داناوه
عهبدولڕهحیم شهمهرى ئهندامى لیژنهى ئاسایش و بهرگری رایگەیاند: سهرۆك وهزیرانى عێراق پێى وتووه، داعش پیلانى هێرشكردنه سهر كهركوك و دیالهى داناوه، دهشڵێت: "دهزگاى ههواڵگرى عێراق به وردى كار لهسهر شكستپێهێنانى ئهو پیلانه دهكات". -
١٠ رێکخراوی ئەڵمانی بەشداری کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بوون
١٠ رێکخراوی ئەڵمانی رایانگەیاند، بەشداری کەمپەینی "کاتیەتی؛ بۆ ئاشتییەکی یەکسان لە تورکیا ئازادی بۆ ئۆجالان" دەبن. -
ڕێپێوانی درێژمەودای تەجەشە و تەکۆ – ژن لە پاریس دەستیپێکرد
ڕێپێوانی درێژمەودای تەجەشە و یەکۆ – ژن لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دەستیپێکرد. -
ئەحمەد تورک: بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان وڵاتێکی دیموکرات دروست دەبێت
ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کورد، بەشداری لە ئاهەنگی کەمپینی هەدەپە لەژێر ناوی 'سەرەتا دادپەروەری' کرد و وتی، "ئەگەر لە تورکیا داوای دادپەوەری و دیموکراسی دەکرێت، پێویستە لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت." -
مێرمنداڵێکی ئاوارەی خەڵکی عەفرین لە تورکیا کوژرا
بەیانی ئەمڕۆ تەرمی مێر منداڵێکی ئاوارەی خەڵکی عەفرین لە ئیزمیری تورکیا بە کوژراوی دۆزرایەوە. -
چالاکی مانگرتن لە خواردن لە لاڤریۆی یونان ٣٦ ڕۆژە بەردەوامە
لە شاری لاڤریۆی وڵاتی یونان مانگرتن لە خواردن بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی گیراوانی سیاسی کە لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانیان لە خواردن گرتووە، ماوەی ٣٦ ڕۆژە بەردەوامە. -
چالاکی گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیست لە ڕۆژی چوار هەمی خۆیدایە
ڕێپێوانی گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیست کە لە ڕۆژی ٥ی شوباتەوە لە هاناوی ئەڵمانیا دەستیپێکردووە لە ڕۆژی ٤هەمی خۆیدا بەردەوام دەکات.