ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
یەپەسە: ڕێگریمان لە کاروانێکی دوژمن کرد، پۆلیسێک برینداربوو
جەنگاوەرانی محمەد یلدرمی یەپەسە ئاماژەیان بەوەدا لە گەڕەکی سەرێگریێ ئێلح ئۆتومبێلێکی پۆلیسیان کردووە بە ئامانج و لە ئەنجامدا پۆلیسێک برینداربوو، هەرەوەها بە چالاکیەک نەیانهێشتووە کاروانێکی دوژمن بپەڕێتەوە بۆ ناو گەڕەکەکە. -
"ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان" دەست پێدەکات
لە نێوان ١٥ بۆ ٢٢ی حوزەیران لە زیاتر لە ٥٠ شار لە ژێر ناوی "ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان" چالاکی بەڕێوەدەچن. گۆشەگیریی ئیمرالی و پارادایمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناوەندی چالاکییەکان دەبن. -
لە هەرێمی سڵێمانی درۆنێکی شەڕکەر کەوتەخوارەوە
لە هەرێمی سلێمانی لە نزیک ئەشکەوتی هەزارمێرد درۆنێکی شەڕ کەر کەوتە خوارەوە، بەو بۆنەوە ئاگر لە سروشتی ناوچەکە کەوتەوە. -
لە ئیزمیر ئیشکگریی دادپەروەری بە پێشەنگایەتی ژنان بەردەوام بوو
ئیشکگریی دادپەروەری لە ئیزمیر کە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل دەستی پێکردبوو، پێشکەشی دەنیز پۆیراز کرا. ژنان ئاماژەیان بەوەدا، ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر مافەکانی ژنان، هێرش دەکەنە سەر ئیرادەی گەلی کورد. -
تولای حاتیمۆغلاری: ئێمە لەگەڵ گەلەکەمان شارەوانییەکانمان دەپارێزین
لە گردبوونەوەکەی جۆلەمێرگ دا، تولای حاتیمۆغلاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی قسەی کرد و ڕایگەیاند، پێویستە قەیومەکان دەستبەجێ بکشێنەوە و وتی: "ئەمە کودەتایەکی سیاسییە. ئێمە لەگەڵ گەلەکەمان شارەوانییەکانمان دەپارێزین." -
گردبوونەوە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل: ئێمە ئیرادەیەک بەرزتر لە ئیرادەی گەلدا ناناسین
لە گردبوونەوەی جەماوەری کە لە جۆلەمێرگ دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل بەڕێوەچوو، ڕاگەیاندرا کە سیاسەتی دانانی قەیوم لە بەرامبەر تێکۆشانی گەلدا مەحکووم بە شکستە و وترا "ئێمە هیچ ئیرادەیەک بەرزتر لە ئیرادەی گەل ناناسین." -
بەرخۆدانی دەیان هەزار کەسی لە جۆلەمێرگ
بە دەیان هەزار کەس لە شاری جۆلەمێرگ دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل چالاکیان بەڕێوە برد. -
لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی سەندیکای پاڕێزانی ئەنقەرە بەسەرکرایەوە
رێخراوەکانی بواری یاسا بۆ ئەوەی سەندیکای پاڕێزەرانی ئەنقەرە لەبارەی گۆشەگیری لە ئیمراڵی هەوڵەکانی بخاتەگەڕ، داواکارییان پێشکەش کرد. -
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە گەبزە ئاگری لە کارگەیەک بەردا
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، کە لەناوچەی گەبزەی کۆجاعەلی کارگەیەکی سەر بە فاشیستەکانیان ئاگرتێبەرداوە. -
جەنگاوەرانی دادپەروەری کرێکاران هەبەدەهە لە ٢ شار چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی دادپەروەری کرێکارانی هەبەدەهە رایانگەیاند، "بۆ سڵاوکردن لە بەرخودانی کرێکاران لە ١٥ و ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧٠ لە دوو شاردا ٣ چالاکییان ئەنجامداوە". -
جارێکی دیکە بۆ دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری خرایەڕوو
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بکەن، داواکارییان پێشکەش کرد. -
خەیری کۆنار دەستگیرکرا
برای زیندانی سیاسی عومەر کۆنار کە زیاتر لە سێ ساڵە هیچ زانیارییەکی لەباراوە نیە، خەیری کۆنار لە لایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە لە خارپێت دەستگیرکرا. -
قڕکردنی سیاسی: بەلایەنی کەمەوە ٥٨ کەس لە ١٦ شاردا دەستگیرکران
وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند بەلایەنی کەمەوە ٥٨ کەس لە ١٦ شاردا بە پاساوی تۆمەتی سیاسی دەستگیرکران. -
د. سەحەر ئەحمەد: رژێمی ئیمراڵی هەوڵێکی لەناوبردنە
چالاکوانی میسری د. سەحەر حەسەن ئەحمەد رایگەیاند، کە رژێمی ئیمراڵی بەشێکە لە سیاسەتی چەپەڵ و ستەملکارانەی تورکیا و وتی، "ئەو رژێمە تەنیا گۆشەگیری جەستەیی نییە، لە هەمان کاتدا هەوڵدانێکی سیستماتیکە بۆ سڕینەوە و لەناوبردن". -
ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە بەردەوامە: فاشیزم شکست دەهێنێت
لە چالاکییەکانی ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ دووپاتکرایەوە لە گردبوونەوەی سبەینێی جولەمێرگ پەیامی بەهێز دەدرێت. -
لە ئیستەنبوڵ دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە ڕێپێوان کرا
لە ئیستەنبوڵ بە ڕێپێوانێکی جەماوەری دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ شەرمەزارکرا، پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ڕێپێوانکەران و جەماوەر سەرەڕای ئاستەنگەکان ڕێپێوانیان کرد و گوتیان: "دزی و فاشیزم قبووڵ ناکەین". -
چالاکوانانی ژنێڤ: ٢٥ ی حوزەیران لەبەردەم سی پی تی دەبین
چالاکوانانی ژنێڤ ڕایانگەیاند کە ٢٥ ی حوزەیران لەبەردەم سی پی تی بە درووشمی "ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی ئێمەیە" کۆدەبنەوە، چالاکوانان داگیرکاریان لە جولەمێرگ شەرمەزار کرد. -
رێپێوان بەرەو جۆلەمێرگ دەستیپێکرد
لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ لە چەندین شارەوە رێپێوان بەرەو جۆلەمێرگ دەستیپێکرد. -
لە ئێلح ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە: بەرخۆدان مەزن دەکەین
لە ئێلح دەسبەسەراگرتنی ئیرادەی جولەمێرگ بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا. هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر ڕایگەیاند بەرخۆدان مەزن دەکەن و لە هەموو جێیەک بڵاوی دەکەنەوە. -
دەم پارتی و کۆنسەی ئەوروپا گۆشەگیری ئیمراڵییان تاوتوێ کرد
لە کۆبوونەوەی دەم پارتی و ڕاپۆرتدەری تورکیای کۆمیتەی چاودێری ئەنجوومەنی پەرلەمانی کۆنسەی ئەوروپا سەڤەن سەهەنناخ و شاندی یاوەری، گۆشەگیری ئیمراڵی تاوتوێ کرا. -
تولای حاتەم ئۆغۆللاری: مێژوو ئەم وێنەیە لەیاد ناکات
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری گوتی: "دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە جولەمێرگ لەڕێگەی سەربازەوە کودەتایان ئەنجامدا، مێژوو ئەم وێنەیە لەیاد ناکات". -
ساڵح نیکبەخت: پرۆسەی پێداچوونەوە بە دۆسیەی حاتەم ئۆزدەمیر بێلایەنانە نەبووە
حاتەم ئۆزدەمیر گەریلای هەپەگە کە پێشتر سزای لەسێدارەدانەکەی لەلایەن دیوانی باڵای دادی ئێرانەوە هەڵوەشابووەوە، جارێکی دیکە لەلایەن لقی سێی دادگای ورمێوە ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندراوەتەوە و پارێزەرەکەشی دەڵێت، پرۆسەکە بێلایەنانە نەبووە. -
ڕێپێوانی دیموکراسی: تا دەستبەسەرداگرتن کۆتایی دێت درێژە بە بەرخۆدانمان دەدەین!
ڕێپێوانی دیموکراسی دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بەردەوامە. لە ڕێپێوانەکەدا پەیامی "تا دەستبەسەرداگرتن کۆتایی دێت درێژە بە بەرخۆدانمان دەدەین. دەبێت هەر کەسێک ئەوەی لە توانایدا بێت بیکات" بڵاو کرایەوە. -
پارێزەران بەمەبەستی سەردان بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ببینن، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کردەوە. -
سزای لەسێدارەدانی مامۆستایەکی ئایینی کورد گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی
ماڵپەڕی فەرمی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویکردەوە، سزای لەسێدارەدانی مامۆستا محەمەد خزرنەژاد، مامۆستای ئایینی خەڵکی بۆکان هەڵوەشاوەتەوە و گۆڕدراوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی.