ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە دویسبۆرگ فیستیڤاڵی ئیڤانا هۆفمان ئەنجامدرا
نۆیەمین فیستیڤاڵی ئیڤانا هۆفمان بە پێشەنگایەتی یۆنگ ستراگڵ و بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا ئەنجامدرا. -
لە کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین شەڕ و قەیران تاوتوێ کرا
لە کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین قەیران و شەڕ تاوتوێ کرا و نرخاندن بۆ ڕەوشی ژنان لەنێو شەڕدا کرا. -
"نازانرێت ئیمراڵی بە کامە یاسا بەڕێوەدەبرێت"
ئەندامی نووسینگەی یاسایی سەدە ئۆزگور ئەرۆڵ لە پانێڵێکدا لە ڕحا قسەی کرد و گوتی، نازانرێت ئیمراڵی بە کامە یاسا بەڕێوەدەبرێت. -
ڤینسێنت گەربەر: تیۆرییەکانی ئۆجالان و بووکچین دژی سەرمایەدارین
مێژوونووسی سویسری ڤینسێنت گەربەر ڕایدەگەیەنێ، ئێستا مۆدێلی دەوڵەتە نەتەوەکان و دیموکراسییە تەمسیلییەکان لە قەیراندان و وتی: "لە بەرامبەر ئەم بەربەستەدا، تیۆرییەکانی ئۆجالان و بووکچین دژی سەرمایەدارین و مۆدێلێکی نوێ بۆ داهاتوو پێشکەش دەکەن." -
یەک لە فیداییانی سەردەم: گارزان تۆڵهەڵدان
تێکۆشانی گەریلای هەپەگە گارزان تۆڵهەڵدان کە لە کۆبانێوە تا زاگرۆس و ئامێدی درێژدەبێتەوە، بەشداری لە شکۆدارترین شەڕی مرۆڤایەتی کردووە و بووەتە شۆڕشگێڕیی سەردەم، کە دەیزانی لە بەرامبەر هەموو تاوانێکی نامرۆڤانە خۆڕاگری دەکات. -
لە دژی زەوتکردنی ئیرادە لە ساربروکن و دریسدێن گردبوونەوە سازکران
لە شارەکانی ساربروکن و دریسدێنی ئەڵمانیا لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی جۆلەمێرگ گردبوونەوە سازکرا و زەوتکردن و داگیرکردنی ئیرادەی گەل شەرمەزارکرا. -
دۆزی دایکانی شەممە دواخرا بۆ ٤ ی تشرینی یەکەم
دانیشتنی دۆزی دایکانی شەممە کە سەرەڕای بڕیاری دەستوور چالاکییەکەیان ئاستەنگ دەکرێت، بۆ "گوێگرتن لە بەرگری ئەو تۆمەتبارانەی بەرگریان لە خۆیان نەکردووە" دواخرا. -
ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن بەردەوامە - نوێکرایەوە
لە چالاکییەکانی ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە پەیامدرا: "بە بەرخۆدان سەردەکەوین". -
دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە لە بێرن چالاکی ئەنجامدرا
دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەلی کورد لە بێرنی پایتەختی سویسرا چالاکی ئەنجامدرا. -
لە مێرسین چالاکی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنە": ئێمە تێدەکۆشین
پەرلەمانتاری دەم پارتی عەلی بۆزان لە چالاکی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنە" لە مێرسین گوتی هەتا گۆشەگیری کۆتایی دێت ئێمە تێدەکۆشین. -
دیسان فازڵ شەنیاشار ئازاد نەکرا
داوای ئازادکردنی فازڵ شەنیاشار دیسان ڕەتکرایەوە، دانیشتنەکە بۆ ١٢ ی تەمموز دواخرا. -
هێزە عێراقییەکان ئەبو سەگەر کە دژی لەسێدارەدان وەستابووەوە، دەستگیر و ئەشکەنجەیان کرد
ئەبو سەگەر هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی بیرجاری، بەهۆی ئەوەی دژی سزای لەسێدارەدان بەسەر هاووڵاتییەکی ئێزدیدا وەستابووەوە، لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە درا. -
جانان: گەل دان بە ڕژێمی دەستبەسەرکەردا نانێت
سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی جۆلەمێرگ ئەرگون جانان، ئەوەی ئاشکراکرد دەستگرتن بەسەر شارەوانی جۆلەمێرگ بڕیارێکی نایاسی سیاسیە و وتی: " گەل دان بە ڕژێمی دەستبەسەرکەردا نانێت. نمونەش بۆ ئەمە دەرنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازارە." -
بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی سێ زیندانی دیکەی ئیمراڵی، کە ماوەی ٣٩ مانگە هیچ زانیارییەکیان لە بارەوە وەرنەگیراوە، بەمەبەستی دیدار لە گەڵیاندا داواکارییان پێشکەش کرد. -
مزگین ئارگش: زیندانیانی ئەم چالاکییە بۆ حەقیقەت هەنگاودەنێنین
پارێزەر نەجلا مزگین وتی: "زیندانیانی سیاسی لەم چالاکیەدا تەنها وەک هەڵوێستی ناڕازیبوون چالاکیەکە ئەنجام نادەن، بەڵکو لە هەمانکاتدا وەک بەشێک لە تێکۆشان بۆ خۆگەیاندن بە حەقیقەت دەیبینن." -
بناری قەندیل ١٠ جار بۆردوومان کرا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دوێنێوە ١٠ جار بە فڕۆکەی شەڕەوە بناری قەندیلی بۆردوومان کردووە. -
لە ڕوحا و وان چالاکیی شەرمەزار کردن: ئاکەپە دەبێت لێپرسینەوەی لێ بکرێت!
دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ لە شارەکانی ڕۆحا و وان بە چالاکیی شەرمەزار کرا. لە چالاکییەکاندا پەیامی "ئاکەپە دەبێت لە بەرامبەر گەلدا لێپرسینەوەی لێ بکرێت، ئیرادەی گەل ڕێگەی لێ ناگیرێت"درا. -
سەبارەت بە هاوسەرۆکی شارەوانی تەتوان لێپرسینەوە دەستیپێکرد
سەبارەت بە هاوسەرۆکی شارەوانی تەتوانی دەم پارتی، بە بیانووی ئەوەی وێنەی تەیب ئەردۆغانی لە ژووری ناوەندەکەدا لابردووە لێپرسینەوە دەستی پێکرد. -
ئیشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لە ڕۆژی ١٢٤ـەمیندا بەردەوام بوو
ئیشکگریی دادپەروەری کە ئەمینە شەنیاشار بە داوای دادگایی کردنی دۆسیەکانی بنەماڵەکەی و ئازادکردنی کوڕە زیندانیکراوەکەی لە ئەنقەرە دەستی پێکردووە، لە ڕۆژی ١٢٤ـەمیندا بەردەوام بوو. -
لە جۆلەمێرگ بەرخۆدان بەردەوامە: دەبێ گەل لە هەموو شوێنێک ڕاپەڕن!
هاوسەرۆکە گشتییەکانی دەم پارتی و دەبەپە کە بەشداری چالاکییەکانی جۆلەمێرگیان کردووە، ڕایانگەیاند: "پێویستە گەلەکەمان ڕاپەڕێت و بەرخۆدان بکات". دەبێت ئیرادە لێرەوە بۆ هەموو شوێنێک بڵاوبێتەوە." -
جەمال یلماز و ئەرین تەکین دوای ٣٢ ساڵ لە زیندان بەربوون
جەمال یلمازی ٥٨ ساڵ و ئەرین تەکینی ٥٦ ساڵ لە دوای ٣٢ ساڵ لە زیندانی شاکرانی ئیزمیر بەربوون و وتییان: "ڕۆژانی داهاتوومان پێکەوە بونیات دەنێیین." -
پەرلەمانتارانی دەم پارتی لەسەر پردی بۆگازیچی دانانی قەیومییان شەرمەزارکرد
پەڕلەمانتارانی دەم پارتی لە ئەستەنبول بۆ شەرمەزارکردنی سەپاندی قەیوم لە جۆلەمێرگ لەسەر پردی بۆگازیچی لەسەر پردی چالاکی سەرەنجڕاکێشییان ئەنجامدا. -
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری پێشکەش کرا
بۆ دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی کە ٣٩ مانگە بە هیچ جۆرێک هەواڵ و زانیاری لەبارەیانەوە نازانرێت، پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە داواکاری نوێیان پێشکەش کرا. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە چالاکییان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئەتهەم سارسولوکی هەبەدەهە لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل، چالاکی سابۆتاژییان لە شارەکانی ئەنتالیا، ئەستەنبول، ئیزمیت و بوورسا ئەنجامدا. -
مافناس چەلیک: دانانی قەیوم تاوانە
لە پارێزەرانی سەندیکای ئیستەنبوڵ فەیزی چەلیک باسی لەوەکرد، لە دانانی قەیوم دەستوەردانی راستەوخۆیە لە دەستوری هەمیشەیی.