ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
تولای حاتەم ئۆغوللاری بەشداری چالاکی کەسوکاری بێ سەروشوێنان بوو
تولای حاتەم ئۆغوللاری هاوسەرۆکی دەم پارتی لە بەشداری چالاکی کەسوکاری بێسەروشوێنان دا گوتی: "دووپاتێکەینەوە پێویستە چارەنووسی هەموو کەسانی بێسەروشوێنان دیاری بکرێت." -
دەم پارتی: دەبێت کۆتایی بەم ئۆپراسیۆنانە بێت
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر ئۆپراسیۆنەکانی سەر شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ نیشان دا و گوتی؛ دەبێت کۆتایی بەم ئۆپراسیۆنانە بێت. -
دەبەپە و دەم پارتی یادی ١٢ـەمین ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی گازییان کردەوە
دەبەپە و دەم پارتی لە ١٢ـەمین ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی گازییدا گوتیان: "ڕووناکی درەوشاوەی بەرخۆدانی گازی ڕێ ڕۆشنکەرەوەی ڕێگەمانە." -
سەرحەد ئەرەن: پێویستە دەوڵەتیش هەنگاو بنێت بۆ پرۆسەکە
پەرلەمانتار سەرحەد ئەرەن ئاماژەی بەوەدا ئەو هەنگاوانەی ناوە تا ئەوەی ڕێگە بۆ هەنگاونانی تورکیا بکاتەوە و گوتی: "گەر تورکیا دەیەوێت پرسەکانی چارەسەر بکات و لە نێو هاوسەنگییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا جێبگرێت دەبێت پەیوەست بەمانەوە هەنگاوی ڕوون بنێت." -
لە شڕناخ سەربازێکی پسۆری سوپای تورک خۆی کوشت
ڕاگەیاندرا سەربازێکی پسپۆری سوپای تورک بە ناوی ئۆ. س بە شێوەیەکی گوماناوی خۆی کوشتووە. -
لە دژی شارەوانییەکانی ئەستەنبوڵ چەندین ئۆپەراسیۆنی نوێ ئەنجام درا
لە دژی شارەوانییەکانی سەر بە شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ چەندین ئۆپەراسیۆن پێکهێنرا و لە دژیی سەرۆک شارەوانییەکانی ئەستەنبوڵ بڕیاری خستنەژێر چاودێری بۆ ٤٧ کەس درا. -
تاوانبارانی دۆسیەی کوشتنی نارین گۆران سزا دران
لە دانیشتنی دۆسیەی کوشتنی نارین گۆران، بۆ ١٥کەس لەو تاوانباران سزا برایەوە. -
لە مێرسین بۆ زیندانیانی نەخۆش بانگەوازی کرا: سوتاندنی دۆسیەی سزاکان ڕابگرن
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە دروشمی "سوتاندنی دۆسیەی سزاکان ڕاوەستێنن" بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش و کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی ئیمرالییان کرد. -
ئۆزەل: پرۆسەیەک کە پەرلەمان تێدا دەخیل نەبێت سەرناکەوێت
ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتی جەهەپە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان قسەی کرد و وتی: "پڕۆسەیەک کە پەرلەمان تێدا دەخیل نەبێت سەرناکەوێت." -
دەم پارتی بە فەرمی کاندید بوونی جەنگیز چانداری تۆمار کرد
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) جەنگیز چاندانی وەک کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان تۆمار کرد. -
لە ئیزمیر ڕێپێوانی جەماوەری کرێکاران ئەنجام درا
مانگرتنی ٢٣ هەزار کرێکاری شاری ئیزمیر لە دووەم ڕۆژییدا بەردەوامە. کرێکارانی مانگرتووە بەخواستی بەدەستهێنانی مافەکانیان ڕێپێوانێکی بەرفروانیان ئەنجام دا. -
جەنگیز چاندار کاندیدی دەم پارتییە بۆ پۆستی سەرۆک پەرلەمانی تورکیا
دوای ئەوەی دەم پارتی بڕیارییدا بە کاندیدی خۆیەوە بەشداری هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بێت، جەنگیز چانداری بۆ ئەو پۆستە کاندید کرد. -
بنەماڵەکان بۆ ڕۆشتنە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی گرتووخانەی ئیمراڵی، بەمەستی ئەنجامدانی دیدار لە ئیمراڵی داواکاری نوێیان ئاراستەی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد. -
ڕەمزی کارتاڵ: بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێویستی بە بەرپرسیارێتی هەمووانە
ڕەمزی کارتاڵ پەیوەست بە سەردەمی نوێی دوای کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە، ئاماژەی بەوەدا تێکۆشان بەردەوامە، دەبێت هەمووکەسێک بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک. -
پاکێجی ١٠هەمینی دادوەری پێشکەش به پەرلەمان کرا
عەبدوڵا گولەر سەرۆکی فراکسیونی ئاکەپە ڕایگەیاند پاکێجی ١٠هەمینی دادوەری پێشکەش بە پەرلەمان کراوە. -
ئەردۆغان دەستووری بنەڕەتی نوێ بە شێوەی 'پەیمانی کۆمەڵایەتی' دەبێت
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری دەوڵەتی تورکیە لە کاتی گەڕانەوەی لە ئازەربایجان لەناو فڕۆکەدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و سەبارەت بە دەستووری بنەڕەتی نوێ ڕایگەیاند؛ دەستووری نوێ پەیمانی کۆمەڵاتیە و بۆ ٨٦ ملیۆن هاوڵاتیە. -
لە سنە پێنج شۆفێری کورد دەستگیر کران
هەڵمەتی دەستگیرکردنی شۆفێرە بارهەڵگرە مانگرتووەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستی پێکرد و لەو چوارچێوەیەشدا، پێنج شۆفێری بارهەڵگر لە سنە دەستگیر کران، کە سێ شۆفێریان بە زیندانیکردن سزا دران. -
هێرشەکانی سوپای تورک بەردەوامە و لە بەرانبەردا گەریلا خۆی دەپارێزێت
لەلایەن سوپای تورکەوە ٢٧ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، حەوت جار بە گازی کیمیایی و چەکی قورس هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردوومان کراوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستانیش لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە. -
لە دێرسیم دووکەس دەستبەسەرکران
لە ناوچەی پەرتاغی دێرسیم لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووکەس دەستبەسەرکران. -
ئەحمەد قەرەمووس: بە هەموو توانایەکمانەوە کاردەکەین بۆ یەکێتی نەتەوەیی
هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد قەرەمووس جەختی لەوەکردەوە لە سەردەمی نوێدا بە هەموو توانایەکییانەوە بۆ یەکێتی نەتەوەیی کاردەکەن. -
لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئاکەپەدا، بابەتی ئیمرالی، دیموکراتیزەکردن و پاکێجی سزای زیندانیان باسی لەسەر کرا
شاندی دەم پارتی زیاتر لە دوو کاتژمێر لەگەڵ ئاکەپەدا کۆبوونەوەی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی وەک پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا، دیدارەکانی شاندی ئیمرالی، بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە و هەموارکردنەوەی سزای زیندانیان تاوتوێ کرا. -
دەستپێشخەری دادپەروەری بۆ ڕۆبۆسکی: 'ڕۆبۆسکی ئەزموونێکی جدییە'
بە تێپەڕبوونی ١٦١مانگ بەسەر کۆمەڵکوژیی ڕۆبۆسکیدا، هێشتا ئەنجامدەرانی ئەم کۆمەڵکوژییە سزا نەدراون و داوای دادپەروەری بەردەوامە. -
بە دروشمی 'ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش' چالاکی بەڕێوە چوو
کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوانی ئەدەنە و دەریای ناوەڕاست (AATUHAY-DER) و کۆمەڵگەی پارێزەرانی ئازادی (OHD) بە دروشمی 'ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش' چالاکیان ئەنجام دا. -
ئەو ژنەی کە سەربازێکی پلە باڵا بە ئۆتۆمبیل لێی دا گیانی لە دەستدا
لە گوندی هۆسەری جزیرە، پۆلیسێکی پلەدار بە ئۆتۆمبێل لە ژنێکی دا و دوای چەند ڕۆژێک گیانی دەستدا. دادگا سەربازە پلەدارەکەی ئازاد کرد. -
کۆبوونەوەی پیشەگەران لە ئامەد: بۆ 'بەشداریکردن لە پڕۆسەکە' ئامادەین
لە ئامەد ژووری بازرگانی، بۆرسە و پیشەگەران کۆبوونەوە، بڕیاری کۆتایی هێنانی بەوکارانەی بەناوی پەکەکەوە دەکرێن، بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لێکرد و بۆ پڕۆسەکەش پەیامی پشتگیرییان دا.