ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ئوچار: سیستەمی وەڕەسکردن دەسەپێنرێت
پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی زولکوف ئوچار ئاماژەی بەوەدا بە گوشار و زۆرلێکردن سیستەمی وەڕەسکردن لەسەر زیندانیان دەسەپێنرێت و دیارییکرد هەوڵدەدرێت، خواستی ئازادی و یەکسانی لە ڕۆژەڤی کۆمەڵگە لەباربەرن. -
سیمپۆزیۆمی پشتیوانی لە زیندانیان: پێویستە گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵبگیرێت
لە بەشی کۆتایی سیمپۆزیۆمی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە زیندانیان لە لەندەن، تیشکخرایەسەر تێکۆشانی هاوبەش دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
لە بەرلین جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرا
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی ١٥ ی ئایار جەژنی زمانی کوردی چالاکییەک بەڕێوەچوو. -
لە ٣ شار دۆزی کۆبانێ شەرمەزارکرا
لە چالاکییە جەماوەرییەکانی ئامەد و ئیستەنبوڵ و ئەدەنە سزادانی سیاسەتمەداران ل دۆزی کۆبانێ، شەرمەزارکرا. -
فشاری حکومەتی فەرەنسا لە دژی کوردان شەرمەزارکرا
کوردستانیان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا داوایان لە حکومەت و دەوڵەتی فەرەنسا کرد کۆتایی بە تاوانبارکردنی کوردان و هاوکاری دەوڵەتی تورک بهێنێت. -
لە برێمەن و هاناو شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە
لە شارەکانی برێمەن و هاناوی ئەڵمانیا شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە. -
لە لەندەن سیمپۆزیۆمی پشتیوانی لە زیندانی سیاسی ئەنجامدرا
لە زانکۆیەکی لەندەن سیمپۆزیۆمی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی دەستی پێ کرد، لە سیمپۆزیۆمەکەدا پەیامدرا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
لە ورمێ و سەڵماس ٦ زیندانی لە سێدارەدران
لە زیندانەکانی دەوڵەتی ئێران لە ورمێ و سەڵماسی رۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک و پێنج پیاو لە سێدارەدران، لە نەیشابوریش ژنێکی دیکە لەسێدارەدرا. -
هەبەدەهە، یادی شەهیدانی ١٨ی ئایاری کردەوە: شۆڕشی یەکگرتووی گەلان سەردەکەوێت
هەبەدەهە، شەهیدانی ١٨ی ئایاری بە بیر هێنایەوە و پەیامی "شۆڕشی یەکگرتووی گەلان سەردەکەوێت"بڵاو کردەوە. -
لە کۆڵن گردبوونەوەی پشتیوانی لە زیندانیانی کۆبانێ ئەنجامدرا
بڕیاری قڕکردنی سیاسی لە کۆڵن شەرمەزارکرا، جەماوەر کۆبوونەوە و گوتیان: "تێکۆشانمان مەزنتر دەکەین و هەڤاڵانمان لە زیندان ئازاد دەکەین". -
کەجەدەکە-ئە: دۆزی کۆبانێ بەڵگەی هاوکاری ئاکەپە-داعشە
کەجەدەکە-ئە بڕیارەکانی پەیوەست بە دۆزی کۆبانێ و سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر سیاسەتمەداران بە "قڕکردنی سیاسی" ناوبرد و گوتی: "گەلی کورد دژی گۆشەگیری قڕکردن، بەرخۆدان دژی دەسەڵاتی فاشیست مەزن دەکات". -
کەجەئێ-ئە: دژی ئەو بڕیارانەی بە ڕۆحییەتی داعشەوە دراون، کاری ڕاست گەشکردنی بەرخۆدانە بە ڕۆحی کۆبانێ
کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی لە ئەوروپا (کەجەئێ-ئە) بڕیارەکانی پەیوەست بە دۆزی کۆبانێی شەرمەزار کرد، گوتی: " دژی ئەو بڕیارانەی بە ڕۆحییەتی داعشەوە دراون، کاری ڕاست گەشکردنی بەرخۆدانی دیموکراتیکە بە ڕۆحی کۆبانێ". -
پیک: ئەردۆگان تۆڵەی شکستی داعش لە سیاسەتمەدارانی کورد دەکاتەوە
پیک ڕایگەیاند ئەردۆگان تۆڵەی شکستی داعش لە سیاسەتمەدارانی کورد دەکاتەوە و گوتی: "بڕیاری دادگای دەوڵەتی تورک بەرامبەر سیاسەتمەدارانی بە توندی شەرمەزار دەکەین. بە ڕۆحێکی نەتەوەییەوە پشتیوانیان دەبین". -
مافناسان بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێیان شەرمەزار کرد
ڕێکخراوە یاساییەکان بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێیان شەرمەزار کرد و گوتیان: "دان بەم بڕیارانەدا نانێین و دژی تاریکی تێدەکۆشین". -
بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێ لە چەند شارێک شەرمەزار کرا
لە دۆزی کۆبانێدا سەدان ساڵ سزای زیندانی بەسەر سیاسەتمەداران سەپێنرا، ئەم بڕیارە لە چەندین شار بە چالاکی جیاواز شەرمەزار کرا. -
فیگەن یوکسەکداغ: بە بەرخۆدان سەردەکەوین!
فیگەن یوکسەکداغ لە دۆزی کۆبانێدا ٣٠ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا، گوتی: "تا ئەمڕۆش نەیانتوانیوە چۆکمان پێ دابدەن. بە بەرخۆدان سەردەکەوین". -
گوڵتان کشاناک: ئازادی هەموو هەڤاڵەکانمان بەدەست دەهێنین
سیاسەتمەداری کورد، گوڵتان کشاناک لە دۆزی کۆبانێدا ساڵانێک لە زیندان بوو، ڕۆژی ١٦ ی ئایار بڕیاری ئازادکردنی درا، کشاناک لە ئامەد بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشوازی لێ کرا. -
کەسوکاری ئەنفال سەردانی نوگرە سەلمانیان کرد
بەبۆنەی ڕۆژی گۆڕە بەکۆمەڵەکانەوە، کەسوکاری ئەنفال سەردانی نوگرە سەلمانیان کرد، چالاکی هونەری ئەنجامدرا و ڕەخنە لە کەمتەرخەمی حکومەتی عێراق و هەرێم گیرا. -
بنەماڵەکان بۆ چوونە ئیمرالی داواکاریان پێشکەشکرد
بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانیانی دیکەی گۆشەگیرکراو لە ئیمرالی بە مەبەستی دیدار داواکاریان پێشکەشکرد. -
بڕیارەکەی دۆسیەی کۆبانێ لە ئامەد و ئەدەنە شەرمەزار کرا
لە ئامەد و ئەدەنە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" دۆسیەی کۆبانی شەرمەزار کرا. -
گوڵتان کشاناک: پێویستمان بە بێتاوان بوون نییە، پێویستمان بە ئازادی و ئاشتییە
هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد گوڵتان کشاناک ئازاد کرا. گوڵتان کشاناک لەبەردەم زیندان وتی: "پێویستمان بە ئازادی و ئاشتییە نەک بێتاوان بوون. ئێمە دەمانەوێت لە وڵاتێکدا بژین کە ژن، گەل، باوەڕ، ناسنامە و زمان تێدا ئازاد بن." -
بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ کاردانەوە نێونەتەوەیی لێکەوتەوە: پێویست بە چالاکی بەپەلە ویەکێتی هەیە
لایەنە سیاسییەکان و سیاسەتمەداران بەرامبەر بە سزای سەدان ساڵەی دادگای تورکیا لە دۆسیەی کۆبانێدا کاردانەوەیان نیشاندا و داوای ئازادیی زیندانییەکان وچالاکیی بەپەلە و یەکێتی-یان کرد. -
لە ئەستەنبوڵ بڕیارەکەی دۆسیەی کۆبانێ شەرمەزار کرا
ڕێکخستنەکانی دەم پارتی، لە ئەستەنبوڵ بەرامبەر بە بڕیاری دۆسیەی کۆبانی کاردانەوەیان نیشان دا و ڕایانگەیاند: "ئەم بڕیارە سیاسیە. گەیشتوینە کۆتایی دۆسیەی سیاسی. ئەمە دۆسیەیەکی یاسایی نییە و هیچ پەیوەندییەکی بە یاساوە نییە." -
لە دۆسیەی کۆبانیدا؛ دەمیرتاش ٤٢ ساڵ و فیگەن یوکسەکداغ ٣٢ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا
ئەمڕۆ دادگا لە سەر دۆسیەی کۆبانێ بڕیاریدا، ئەحمەد تورک بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە ڕێکخستن” سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، سەلاحەدین دەمیرتاش ٤٢ ساڵ و فیگەن یوکسەکداغ ٣٢ ساڵ و نۆ مانگ سزای زیندانییان بەسەردا سەپێندرا. -
دەم پارتی بە وتنی "پیلانەکانتان پووچەڵ دەکەینەوە"کۆبوونەوەی بە پەلەکە بەڕێوە دەبات
دەم پارتی سەبارەت بە بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ ڕایگەیاند، "پیلانەکانتان پووچەڵ دەکەینەوە". پارتەکە بڕیاریدا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ببەستێ.