ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
بانگەوازی بۆ دۆزی کۆبانێ: داهاتوو ڕادەستی تاریکی ناکەین
چالاکی لە ئامەد و وان پەیوەست بە دۆزی کۆبانێ ئەنجامدرا و پەیامی 'داهاتووی وڵات و دیموکراسی لە تاریکی وەردەگریینەوە' درا. -
یڵماز یاڤوز دوای ٣٠ ساڵ زیندان ئازادکرا
یڵماز یاڤوز دوای ٣٠ ساڵ زیندان لە زیندانی شاکرانی ئیزمیر ئازادکرا. -
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری پێشکەش کرا
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی ٣٨ مانگە زانیاری لە بارەیەوە نازانرێت، پارێزەران داواکاری نوێیان بەرزکردەوە. -
پارێزەر جەمال دەمیر: سی پی تی بووە بە بەشێک لە گۆشەگیری
پارێزەر جەمال دەمیر ناڕازایبوونی خۆی بەرامبەر بە قسەی وەزارەتی داد پیشاندا کە دەڵیت 'گۆشەگیری بوونی نیە' وتی: " سی پی تی بووە بە بەشێک لە گۆشەگیری." -
پێشبینی دەکرێت ئەمرۆ بریار لە سەر دۆسیەی کۆبانێ بدرێت
پێسبینی دەکرێت ئەمرۆ بریار لە سەر دۆسیەی کۆبانێ بدرێت کە تیایدا ١٠٨ سیاسەتمەدار کورد کە ١٨یان زیندانین، لەوانە هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش دادگایی دەکرێن. -
ئەندرێسێن: گۆشەگیری نمونەیەکە لە گوشارەکانی سەر گەلی کورد
پارێزەری نەرویجی بێنت ئەندرێسێن باسی لەوەکرد کە گۆشەگیری لە ئیمرآڵی دژی یاسایە و وتی، "پرسی سەرەکی ئەوەیە کە لە بەرامبەر گۆشەگیری دەبێت ئێمە چی بکەین. ئەو هەلومەرجەی کە ئۆجالان تیایدا راگیرا، نمونەیەکی گوشارە بۆ سەر گەلی کورد". -
کەسوکاری ئەنفالکراوان سەردانی قەڵای نوگرە سەلمان دەکەن
بەشێکی زۆر لە کەسوکاری جینۆسایدی ئەنفالی گەرمیان و ڕێکخراوەکانی بواری ئەنفال سەردانی قەڵای نوگرە سەلمان دەکەن. -
لە سویسرا جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرا
لە شارەکانی لۆزان، جنێڤ و گاساوی سویسرا جەژنی زمانی کوردی بە پانێل، سمینار، وانەی کوردی و گۆرانی کوردی پیرۆز کرا. -
پەرلەمانتاری شین فەین: پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
پەرلەمانتاری شین فەین، فرانسی مۆلۆی لەگەڵ پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە مەزڵوم دینچ کۆبووەوە، ڕایگەیاند هەڵوێستی شین فەین بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕوونە و گوتی: "پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت". -
ژنانی کورد: تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، لە گۆڕەپانەکان دەبین
ژنان لە ستراسبۆرگ دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان و گردبوونەوەیان ئەنجامدا. ژنان دووپاتیان کردەوە، بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد و لایەنگرانی ئازادی دەرگاکانی ئیمراڵی دەکەنەوە و گوتیان: "تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، لە گۆڕەپانەکان دەبین". -
جەژنی زمانی کوردی لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان پیرۆزکرا
لە چالاکی دانیشتن کە هەموو چوارشەممەیەک لە شاری ژنێڤی سویسرا بەردەوامە، ١٥ ی ئایار جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرا. -
ڕێپێوان لە چەند شارێک بەبۆنەی جەژنی زمانی کوردییەوە: خاوەنداری لە زمانەکەمان دەکەین
بەبۆنەی جەژنی زمانی کوردییەوە، لە چەندین شار ڕێپێوان ئەنجامدرا و ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە. لە چالاکییەکان پەیامدرا بۆ خاوەنداری لە زمانی کوردی. -
حکومەتی ژاپۆن دژی کورد پلانێک جێبەجێ دەکات
بە وتەی رۆژنامەنوسێکی ژاپۆنی حکومەتی ئەو وڵاتە پلانێکی دژ بە رێکخراوە کوردییەکان داناوە و دەیەوێت لە چوارچێوەی خواستی دەوڵەتی تورکدا دەست بە سەر سامانیاندا بگرێت. -
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد جارێکی دیکە داواکارییان ئاراستەی سی پی تی کردەوە
نوسینگەی یاسایی سەدە سەبارەت بە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانی دیکە لە ئیمراڵی کە ٣٨ مانگە هیچ هەواڵێکیان نازانرێت جارێکی دیکە داواکارییان ئاراستەی سی پی تی کردەوە. -
کەجەدەکە-ئە جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرد
کەجەدەکە-ئە بە بۆنەی جەژنی زمانی کوردییەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرد و ئاماژە بەوەدەکات پێویستە هەموو کوردستانییەک بە جەختکردنەوەوە بە زمانی کوردی قسەکات. -
کۆن-مەد: پێویستە ٢٤ کاتژمێر زمانی کوردی لە ژیاندا بەکاربهێنین
کۆن-مەد ڕایگەیاند پێویستە زمانی زگماکی خۆتان خۆشبوێت و هۆشیاری خۆتان بنیات بنێن، بانگەوازی کرد: "لەگەڵ مناڵەکانتان و لەنێو خۆتان بە کوردی بدوێن. بەرامبەر قڕکردنی چەندی لە هەموو کات زیاتر خاوەنداری لە چاندەکەتان بکەن". -
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ١٠٣ ڕۆژە بەردەوامە
دایکی ئاشتی فینجە ئاکمان، ڕێکخستنی ژنانی دەم پارتی ساکاریا و ڕێکخستنی پارتی ڕەنجی ماماک سەردانی ئێشكگری دادپەروەری ئەمینە شەنیشاریان کرد. -
قەیومی کەربۆران ٧٥ ملیۆن لیرە قەرزی جێهێشتووە
دەم پارتی ڕایگەیاند پێش هەڵبژاردن ٨٢ شوێنی شارەوانی لەلایەن قەیومەوە فرۆشراون و قەرزەکانیان گەیاندۆتە ٧٢ ملیۆن و ٦٥ هەزار لیرەی تورکی. -
تەکین و سونجاک پاش ٣٠ ساڵ ئازادکران
خالیس تەکین پاش ٣٠ ساڵ و یەڵماز سونجاک پاش ٣١ ساڵ لە زیندان ئازادکران. -
سەردانی پرسەی ڕێبەر سۆیدان کرا کە لە زیندان کوژرا
بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانی پرسەی ڕێبەر سۆیدان کرا کە لە زیندانی تیپی F ی ئاسایشی باڵای وان لە هەلومەرجی نامرۆڤانەدا کوژرا. -
باقرخان: کۆتایی بە گۆشەگیریی ئیمراڵی بهێنن
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان گوتی: "ئەگەر ئێوە ئاساییبوونەوە دەخوازن، دەبێت بزانن چارەسەر هێندەی دوورگەیەک لێتانەوە دوورە". -
ئۆتۆمبێلێک لە کەلار وەرگەڕا: چوار خوێندکار گیانیان لە دەستدا
لە سەر ڕێگای گشتی کەلار- کفری ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی خوێندکاران وەرگەڕا و لە ئەنجمادا چوار لەسەرنشینانی کە خوێندکارن گیانیان لەدەستداوە. -
پارێزەران بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ببینن، داواکاری نوێیان پێشکەش کرد. -
سەرۆکی پێشووی ئاکەپە بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
زانراوە کە کورشات کلچ سەرۆکی پێشووی ناوچەی یۆزگاتی ئاکەپە، لە ٧ی ئایاردا لە ئەنجامی هەڵمەتێک دژی مادەی هۆشبەر بە بۆنەی تریاکەوە دەستبەسەر و دواتر دەستگیرکراوە. -
چالاکیی زیندانیانی ئازادیی پاژک و پەکەکە بەردەوامە
چالاکیی زیندانیان کە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردبوو ١٧٠ڕۆژی پرکردەوە و بەردەوامە.