ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
پارێزەر یوسف چاکاس: ڕێگەی هەنگاونان بەرەو ئاشتی مافی هیوایە
پارێزەر یوسف چاکاس باسی لەوە کرد پێشکەوتنی پڕۆسەکە پێویستی بە ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەیە و ئاماژەی بەوە کرد هەنگاوەکانی پەیوەست بە 'مافی هیوا' دەبێتە هەنگاوی گەورەی بونیاتانی ئاشتی. -
هاسەرۆکانی گشتی دەم پارتی بۆ بینینی ئیمام ئۆغلوو و چەندین زیندانی دیکە داواکاری پێشکەش دەکەن
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی بۆ بینینی سەرۆک شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلوو، پارێزەر کایە و چەندین سیاسەتەمەداری زیندانیکراو، سەردانی وەزارەتی داد دەکەن. -
ئۆزتورک: دیدگای ئۆجالان بۆ بونیاتنانی ئەنتەرناسیۆنالیزم زۆر گونجاوە
سەرۆکی گشتی ئیهەپە هاکان ئۆزتورک دەستنیشانی کرد دیدگا و بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بونیاتنانی ئەنتەرناسیۆنالیزم زۆر گونجاوە. -
تەرمی موجاهید کۆرکۆر ڕادەستی بنەماڵەکەی ناکرێتەوە
دوای لەسێدارەدانی موجاهید کۆرکۆر کە یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' هێشتا لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی نەکراوەتەوە. -
هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' – بەشی ١
هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کە لە ستراسبۆرگ دەستیپێکرد، بە ڕێپێوان، ئیشکگریی و پانێلەکانەوە بانگەوازی ئاشتی بەرزکردەوە. بانگەوازیییەکەی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ هەڵمەتەکەی پەڕاندەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. -
ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەکە بانگەوازی کرد بۆ تێکۆشانی هاوبەش
لە کۆنفرانسی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەکە لە ئیستەنبوڵ، ئاماژەکرا بە گرنگیی تێکۆشانی یەکگرتوو و ڕۆڵی گەنجان لە بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا. -
هەدەکە قوربانیانی کۆمەڵکوژی سەیفۆی بیرهێنایەوە
هەدەکە بە ڕاگەیاندراوێک قوربانیانی کۆمەڵکوژی سەیفۆی بیرهێنایەوە و گوتی: "خاوەنداری لە بانگەوازەکەی گەلی سریانی دەکەین و هاوبەشی ئازارەکانیانین، ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵکوژییەکە بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی گرنگە". -
یوکسەل گەنچ: مافی هیوا، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەوڵەت
لە پانێڵی "مافی هیوا لە بنیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا"، یوکسەل گەنچ کە پاش ٣٠ ساڵ لە زیندان ئازادکرا، گوتی: ". مافی هیوا چەندێک بۆ ئێمە گرنگە، ئەوەندەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەوڵەت". -
هەبەدەهە: بەرخۆدانی ١٥-١٦ی حوزەیران ڕێگامان ڕووناک دەکاتەوە!
کۆمیتەی بەرێوەبەری هەبەدەهە ڕایگەیاند: "چینی کرێکارانی تورکیا و کوردستان بە شوناسی خۆیانەوە لە گۆڕەپانی مێژوودا دەردەکەون و ڕێبازی بەرخۆدانی ١٥-١٦ی حوزەیران درێژە دەدەن و سیستەمی چەوسێنەران هەڵدەوشێننەوە." -
دەروازەی سنووریی قائیم لەنێوان عێراق و سوریا کرایەوە
دەروازەی سنووریی قائیم لەسەر سنووری سوریا بە فەرمی کرایەوە و سەرلەنوێ جمووجووڵی بازرگانی لەنێوان عێراق و سوریا دەستی پێ کردەوە. -
لە ئامەد، جولەمێرگ و ئێلح بۆ بێسەروشوێنکراوان چالاکی ئەنجام درا
کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان بەمەبەستی پرسینی چارەنووسی ئەوکەسانەی کە لە کاتی دەستبەسەرکردندا بێسەروشوێنکران و تیرۆر کران، لە ئامەد، جولەمێرگ و ئێلح چالاکیان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا سەرنج خرایەسەر بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ. -
ئەندامانی بنەماڵەی شەنیاشار لەسەر مەزارەکانیان یاد کرانەوە
لە پیرسوس لە حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکەدا لە سەر گۆڕەکانیان عادل، ئەسڤەت و جەلال شەنیاشار بە بیرهێنرانەوە. لە مەڕاسیمی یادکردنەوەکەدا جەخت لە بونیاتنانی ئاشتی و دادپەروەری کرایەوە. -
فەردا چەتین: تورکیا بەو ڕۆڵەی لە سووریادا دەیگێڕێت پرۆسەکە قورس دەکات- ١
فەردا چەتین ئاماژەی بەوەدا تورکیا بەشداری پلانی هێزە نێونەتەوەییەکان بوو لە کاتی ڕووخاندی ڕژێمی بەشار ئەسەد دا و گوتی: "ئەم بەشدارییەیی ترسەکانی تورکیایی کەمکردەوە و بووە هۆکاری ئەوەی پرۆسەکە قورس بکات." -
محێدین موگوچ: مافی هیوا لە تورکیادا ئەزموونێکی ڕاستەقینەی یاسایی و دیموکراسییە
هاوسەرۆکی لقی ئامەدی ئۆهەدە، پارێزەر محێدین موگوچ پێشهاتە سیاسیەکانی دوای بانگوازییەکەی ئیمراڵی هەڵسەنگاند و پەیوەست بە 'مافی هیوا'وە گوتی: "بەتەنها بابەتێکی یاسایی نییە، هاوکات تورکیایش پەلکێشی دیموکراسی دەکات." -
دەم پارتی: بە ڕوحێتی بەرخۆدانی ١٥-١٦ـی حوزەیرانەوە تێکۆشانمان لە دژی چەوساندنەوە مەزن دەکەین!
کۆمیسیۆنی ڕەنجی دەم پارتی بانگەوازی بۆ بەفروانکردنی تێکۆشان لەدژی فاشیزم کرد و گوتی: "لەمڕۆی تورکیادا ڕوحی ١٥-١٦ـی حوزەیران ڕێگەی کرێکاران ڕووناک دەکاتەوە. بەو ڕووحێتەوە درێژە بە تێکۆشانمان بدەین دژ بە فاشیزم، میتینگەری و فشارەکان." -
ئۆزگوڵ ساکی: بونیاتنانی ئاشتی کارێکی جدییە و پێویستی بە بەشداری هەمووانە
ئۆزگوڵ ساکی ئاماژەی بەوەدا ژنان لە سەرانسەری جیهان بەشداری هەوڵەکانی ئاشتی دەبن و گوتی: "بونیاتنانی ئاشتی کارێکی جدییە؛ نابێت بۆ حکومەت بە جێبهێڵرێت. دەبێت بە پێی ئەم جددێتە ڕێکخستن، گفتوگۆی سیاسی و بونیاتنان ئەنجام بدرێت." -
ئیسرائیل بنکەیەکی دیکەی ئەتۆمی ئێرانی کردە ئامانج
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی ئێران، سوپای ئیسرائیل ئێوارەی ڕۆژی هەینی، بنکەی ئەتۆمی فۆردۆی لە نزیک شاری قوم کردووتە ئامانج. -
دەوڵەت باخچەلی: ئامانجی کۆتایی هێرشەکانی ئیسرائیل تورکیایە
دەوڵەت باخچەلی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران رایگەیاند: "ئامانجی کۆتایی هێرشەکانی ئیسرائیل تورکیایە، ڕاوەستاندنی ئیسرائیل بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە." -
دەم پارتی: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران قەیرانەکانی ناوچەکە قووڵتر دەکاتەوە
کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی دەم پارتی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد کە دانوستان و چارەسەری ئاشتیانە بە بنەما بگرن. -
ترامپ: هێرشەکان توندتردەبن
دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە پەیامێکدا گوتی: "تا ئێستا مردن و وێرانکارییەکی گەورە ڕوویداوە، بەڵام هێشتا کات ماوە بۆ ئەوەی ئەم کۆمەڵکوژییانە کۆتایی پێبێت. هێرشە پلان بۆداڕێژراوەکانی داهاتوو توندتردەبن." -
لە ئامەدەوە داوای زانیاری کرا دەربارەی ئەو هاوڵاتییە تورکیانەی لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندان
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لە ئامەد چەندین ڕێکخراو و کۆمەڵە بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک داوای زانیاریان کرد لە بارەی چارەنووسی ئەو هاوڵاتییە تورکیانەی کە لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندان. -
بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکە ئیمراڵی داواکاریی نوێ پێشکەش کرا
بنەماڵە و پارێزەری ڕێبەر ئاپۆ و کەسوکاری زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بە مەبەستی دیدار لە ئیمراڵی داواکاریی نوێیان ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد. -
تیۆریستێکی سیاسی ئەمریکی پشتیوانی لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد
تیۆریستی سیاسی مایکڵ هارتی ئەمریکی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک پشتیوانی لە بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و وتی،" بڕیارەکەی عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە لەبارەی ئاشتی و دیموکراسی، بە گرنگ دەزانم و پشتگیریی لێ دەکەم." -
لە ئەستەنبوڵ دوو ژنە ڕۆژنامەوان دەستبەسەرکران
هەردوو ژنە ڕۆژنامەوان سەمرا پەلەک و دیجلە باشتورک لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکاندا لە ئارڤین دەستبەسەرکران. -
ڕۆشنبیرانی عەرەب داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد
دەستپێشخەریی عەرەبی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان و کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیرانی عەرەب، داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد و بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە کەمپەینی "دەمەوێت دیدار لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەم".